ڕێكخەری كاروباری مرۆیی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایدەگەیەنێت، یەكەمین كاروانی هاوكارییە مرۆییەكان لە ڕێگەی دەروازەی (رەفح)ی میسڕەوە، دەگاتە غەززە.
ئەمڕۆ هەینی 20/10/2023، مارتن گریڤیس، ڕێكخەری كاروباری مرۆیی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایگەیاند: “سبەی شەممە 21/10/2023، سبه‌ی شه‌ممه یه‌كه‌مین كاروانی هاوكارییه مرۆییه‌كان له رێگه‌ی ده‌روازه‌ی سنووری ره‌فح لە میسڕ ده‌گاته غه‌ززه.
ئەوەشی خستە ڕوو، كە له‌گه‌ڵ ته‌واوی لایه‌نه ناكۆكه‌كان خه‌ریكی گفتوگۆن تاوەكوو هاوكارییه‌كان به‌خێرایی به غه‌ززه بگه‌ن.
هەر لەمبارەیەوە، ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێز، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژەی بەوە داوە: “دانیشتوانی غه‌ززه به‌هۆی نه‌بوونی ئاو و كاره‌با له دۆخێكی خراپ و سه‌ختدان.”
گوتیشی: “سه‌رەڕای ڕێككه‌وتن، ئەگەری هەیە كێشه بێته پێش گه‌یاندنی هاوكارییه مرۆییه‌كان بۆ غه‌ززه.”