جۆ بایدن سەرۆکی ئەمه‌ریکا رایده‌گه‌یه‌نێت، رێگه‌ناده‌ین تیرۆریستانی وەک حەماس و ستەمکارانی هاوشێوه‌ی پوتن سەربکەون و دیموكراسی ئیسرائیل و ئۆكرانیا له‌ناو ببه‌ن، ده‌شڵێت: “رەتیدەکەمەوە ئەوە رووبدات”.
به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس، جۆ بایدن، دوێنێ ئێواره لە میانه‌ی پێشكه‌شكردنی گوتارێك، هۆشداریدا لەوەی هەردوو بزووتنەوەی حەماس و رووسیا هەوڵی نەهێشتنی دیموکراسی لە ئۆكرانیا و ئیسرائیل دەدەن.
جەختی لەوەشکردەوە، به‌رده‌وام ده‌بن له پێشکەشکردنی پاڵپشتی سەربازی بۆ ئه‌و دوو وڵاته.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بزووتنەوەی حەماس و ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی رووسیای وەک دوژمنی دیموکراسی نیشاندا.
هه‌روه‌ها گوتی: “ئه‌مه‌ریكا پارێزەری ئازادییەکانه”.
گوتیشی: “رۆژی هەینی 20ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023 داوای پارەی بەپەلە لە کۆنگرێس دەکه‌ین بۆ یارمەتیدانی ئیسرائیل و ئۆکرانیا، كه دوو هاوبەشی سەرەکیمانن”.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەر لە ئۆکرانیا دوور بکەوینەوە، و ئەگەر پشت لە ئیسرائیل بکەین، مەترسی گەورە بۆسه‌ر ئەمه‌ریکا دروست ده‌بێت.
گوتیشی: “ناهێڵین تیرۆریستانی وەک حەماس و ستەمکارانی وەک پوتن سەربکەون”.