وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، ئه‌مریكا دووه‌م كه‌شتیی زه‌به‌لاحی خۆی ده‌نێرێته ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست، له چوارچێوه‌ی پشتگیریكردنی له ئیسرائیل له دژی حه‌ماس.
ئاژانسی (سكای نیوز عه‌ره‌بییه)، بڵاوی كرده‌وه، چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا ئه‌مریكا یه‌كه‌م كه‌شتیی زه‌به‌لاحی فڕۆكه‌هه‌ڵگری خۆی ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌كه كرد بۆ به‌رگریكردن له ئیسرائیل، دوای هێرشه‌كه‌ی شه‌ممه‌ی ڕابردووی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس بۆ قوڵایی ئیسرائیل.
لۆید ئۆستن، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، ڕه‌وانه‌كردنی كه‌شتیی فڕۆكه‌هه‌ڵگریی ئه‌مریكا، له چوارچێوه‌ی پابه‌ندبونی واشنتۆنه بۆ پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل، ئامانجیان وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر ده‌وڵه‌ت و لایه‌نێكه بیانه‌وێ په‌ره به شه‌ڕ له ئیسرائیل بده‌ن.
ئه‌و ڕۆژه‌ی كه ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، كه‌شتیی فڕۆكه‌هه‌ڵگریان نارد بۆ به‌رگریكردن له ئیسرائیل، جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، پاڵپشتیی وڵاته‌كه‌ی بۆ پارێزگاریی له خه‌ڵكی سڤیل له ئیسرائیل ڕاگه‌یاند.
كۆشكی سپی، له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه، ئه‌وه‌ی خسته ڕوو، هاوئاهه‌نگیی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و میسر و ئوردن و ئیسرائیل و ده‌وڵه‌تانی تر هه‌یه بۆ پاراستنی خه‌ڵكی بێ‌تاوان و گه‌یاندنی ئاو خۆراك بۆیان. بێ ئه‌وه‌ی ناوی غه‌زه بهێنن.