ئەمڕۆ هەینی 13ـی ئۆکتۆبەر، لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمەریکا بۆ دووپاتکردنەوەی پشتیوانی و هاوسۆزی وڵاتەکەی و زیادکردنی هاوکارییە سەربازییەکان بۆ حکومەتی ئیسرائیل لە رووبەڕووبوونەوەی حەماس، گەیشتە تەلئەڤیڤ.

وەزیری بەرگری ئەمەریکا لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ ئیسرائیل، لەگەڵ بنیامین ناتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و یۆئاڤ گاڵانت هاوتا ئیسرائیلییەکەی کۆدەبێتەوە.

ئەمە سێیەم سەردانی لۆید ئۆستنە وەک وەزیری بەرگری ئەمەریکا بۆ ئیسرائیل، هەروەها دووەم وەزیری ئەمەریکایە کە لە دوای هێرشەکانی بزوتنەوەی حەماس سەردانی ئیسرائیل دەکات