
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ڕه‌وتی نیشتمانی حیكمه ڕایگه‌یاند “ئه‌گه‌ر نیازپاكی هه‌بێت چاره‌سه‌ری كێشه‌كان سه‌خت نییه”.
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەم مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە عەممار ئەلحەکیم سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانیی حیکمە کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی دۆخی عێراق و ناوچەکە و پێویستی و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ کرا.
سەرۆکی حکوومەت جەختی کردەوە کە ئەگەر نیازپاکی هەبێت چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکان سەخت نییە.
دووپاتیشی کردەوە کە پێویستە وەکو قەوارەیەکی دەستووری و فیدراڵی و لە چوارچێوەی دەستووردا، مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکرێت.
سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانیی حیکمە ئاماژەی بەوە دا کە سەردانی ئەم دواییەی سەرۆکی حکوومەت بۆ بەغدا، ڕۆڵێکی گرینگ و ئەرێنی لە ڕوونکردنەوەی بابەتەکانی پەیوەندیدار بە کێشەکانی نێوان هەرێم و حکوومەتی فیدرال هەبوو.
گوتیشی ئێستا دەرفەتێکی باش بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و بەهێزکردنی متمانە و لەسەر بنەمای ڕێککەوتنەکان و دەستوور هەیە.
