بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەمریكا و بەریتانیا و فەڕەنسا هەوڵی چارەسكردنی كێشەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەدەن.

ئەمڕۆ یەكشەممە 8/10/2023، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: “هەوڵی جددی هەیە بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان.”

ئەوەشی خستە ڕوو: “ئەمریكا و بەریتانیا و فەڕەنسا لە هەوڵی چارەسەركردنی كێشەی هەناردەكردنەوەی نەوتن لەنێوان بەغدا و ئەنقەرە.”

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە ئاماژەی بەوەش داوە، كە ئەو سێ وڵاتە، لە هەوڵی ئەوەدان نەوتی هەرێمی كوردستان هەناردە بكرێتەوە.