وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: موچەی مانگی 9ی لیواکانی پیادەی سه‌ربه وه‌زاره‌تمان دابەش دەکرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 8ی10ی2023، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، دوای ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی)، رێکارە دارایی و ژمێرییاریەکانی ئەنجام داون و بانکەکان ئاگادارکراونەتەوە، کە رۆژی دووشەممە 9ی ئۆکتۆبەری 2023، موچەی مانگی 9ی 2023ی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.