گوتهبێژی حكومهتی ههرێمی كوردستان رایدهگهیهنێت، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی فەرمانی کرد سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتی لە هەرێمی کوردستان ڕابگەیێندرێت.
دهقی راگهیهندراوهكه:
وەک هاوخەمی و ڕێز لە ڕۆحی قوربانییانی ڕووداوەکەی حەمدانییە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی فەرمانی کرد سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتی لە هەرێمی کوردستان ڕابگەیێندرێت.
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئەم ڕووداوەش، بەڕێزیان فەرمانی کردووە تیمەکانی تەندروستی و فریاگوزاری، بەدەم قوربانییانەوە بچن و دەرگای نەخۆشخانەکانی کوردستان بە ڕووی بریندارەکان بکرێتەوە بۆ چارەسەری پێویستییان.
پێشەوا هەورامانی
وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان