خەبات: یونس حەمەد:- دوای کاراکردنەوە و ڕێکخستنی ڕەوەندی کوردستانی لەسەر بنەمایەکی پتەو زانستی ، مەبەستیش لەمەدا زیاتر هەمانگی نێوان ڕەوەندی کوردستانی دروست بێت تاوەکو ڕەوەندێکی بەهێز و چالاک لەگەڵ نەتەوە و وڵاتانی دیکە وێڕای بایەخدان بە گەنج و لاوانی کورد له تاراوگا و هەندەراندا بێتە ئاراوە .. بەختیار وەیسی بەرپرسی بەریتانیای ڕەوەندی کوردستانی هەمیش وەک چالاکڤانێک له چوارچێوەی زیاتر بەرەوپێشچوونی ئاستی هۆشیاری ڕەوەندی کوردستانی له ئاخافتنێکیدا سەبارەت به کار و چالاکیەکانی ناوەندی بەریتانیا بەمشێوەیە دوا: هەر لەگەڵ دامەزراندنی کۆنفیدڕاسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی ، وەک هەستکردن به بەرپرسیاریەت بەرانبەر ژیان و گووزەرانی ڕەوەندی کوردستانی له دەرەوەی وڵاتدا، گرینگ بوو بایەخ به سەرجەم چین و توێژەکان بدەین، هەروەها گرینگی و بایەخدان و هەماهەنگی لەگەڵ دەوڵەتان درووست بکرێت بۆ ئەوەی زیاتر پرسی کورد ببرێتە پێش ، سەبارەت به چالاکییەکان دەڵێ: بەشداریمان لە زۆر بۆنە و کۆڕ و سیمینار ، لەگەڵ بەشداریکردن له چالاکییە هەمەجۆرەکان و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتان کردووە، لە ئەنجامدا ئەوە دەبینین دەرفەتێک درووست دەبێت بۆ ئەوەی زیاتر پرسی کورد به شێوەیەکی فراوانتر به جیهان بناسێنین ، ئەمەش بێگوومان دەبێتە وەچەرخانێک بۆ بەرەو پێشچوونی کوردستان ، لەم سوونگەدا هەوڵمان داوە کوردانی تاراوگە به شێوەیەکی ئەکادیمیانه ڕێک بخەین ، بەتایبەت ئەوانەی بەهەرمەندن و ڕۆڵی کاریگەریان له کۆمەڵگای دەرەوەدا هەیه بەتایبەت بەریتانیا که وڵاتێکی مەزن و کاتیگەتە له جیهاندا ، لەم میانەدا دەبینین هەستێکی کوردانه له نێو دڵی لاوانمان داهەیە ، لێرەدا چەند خولێکی وەرزشیمان بۆ لاوان کردۆتەوە ، ئەم خول وچالاکیانە ئەنجامی دەدەین له سەرجەم بوارەکانی ژیانی ڕۆژانەی ڕەوەندی کوردیدا بۆ ئەوەیە رێکەڵی و نزیکایەتی درووست بێت، ئەمەش بێگوومان جێگای خۆشحاڵیمانه .. زیاتر لەسەر خزمەتکردن ڕەوەندی کوردی بەرپرسی ناوەندی بەریتانیای کۆنفیدڕاسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی ئاماژە بەوە دەکات ، وەک پرێنسیپ پێمانوایە فێربوونی زمانی دایک لایەنێکی پڕ بایەخ و گرینگه بۆ ئەوەی منداڵانمان فێرە زمانی شیرینی کوردی ببن ، ئەمەش دەبێتە هۆکارێک بۆ تێکەڵبوونی ڕەوەندی کوردستانی بەیەکتر له دەرەوەدا ، بۆیە گرینگیمان به زمان داوە له ڕێگای قوتابخانەی کوردی ، که خۆشبەختانه منداڵان بۆ فێربوونی زمانی دایک واتا کوردی ڕووی تێدا دەکەن ، بۆیە درێغی ناکەین لەم چوارچێوەیەدا.

دەربارەی کار و چالاکییەکانی دیکە ، بەختیار وەیسی پێیوایە کورد خەڵکانی زۆر بەتوانا و لێهاتووی تێدایه ، دەتوانن هەر کاتێک دەرفەتیان بۆ بڕەخسێت له هەر بوارەێکدا ڕۆڵی خۆیان بەشایستەترین شێوە ببینن ، لەئایندەدشدا ئەم ڕۆڵەیان زیاتر کاریگەری لەسەر کۆمەڵگادا درووست بێت ، بۆیە زۆر جاران سەردانی خانەوادەکان دەکەین ، لەگەڵ پیاوانی ئاینی له مزگەتەکان دادەنیشین ، هەروەها بایەخ به هەر کارێک دەدەین که له بەرژەوەندی ڕەوەندی کوردستانی بێت ، لەم بوارەدا نابێت ڕۆڵی بەڕێز شفا بارزانی باس نەکەین کە دڵسۆزانه کار لەسەر ئەم خاڵانه دەکات ،و هەمیشە ڕێنماییمان دەکات بۆ ئەوەی بتوانین زیاتر خزمەت به ڕەوەندی کوردستانی بکەین .. له دوا ووتەیدا به ئاماژەیەکی دووربینانەوە هیوای خواست ڕەوەندی کوردستانی لەژير چەتری کۆنفیدڕاسیۆنی ڕەوەندی کوردستان کۆبێتەوە بۆ ئەوەی بەیەک ئاراستە خزمەت بە پرسی گەلەکەمان و ڕەوەندی کوردستانی به گشتی بکەین.