وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە و پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ “دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان لە رێگەی بۆڕییە نەوتییەکان بەرەو تورکیا” دووپاتدەکاتەوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، 19ـی ئەیلوولی 2023، لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکانی خولی 78ـی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کۆبوونەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە و سوودانی لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەتەوە و بلینکن داوای لە حکومەتی عێراق کردووە، لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێکەوەکارکردن بەردەوامبێت بۆ “بەهێزکردنی سەقامگیری و خۆڕاگریی حکومەتی هەرێمی کوردستان.”
راگەیێندراوەکە هەروەها دەڵێت، بلینکن جەختی لە پشتیوانیی ئەمریکا “بۆ کردنەوەی بۆڕی نەوتی [عێراق] – تورکیا کردەوە.”