
هه‌ڤپه‌یڤین- كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس:
نووسه‌ر شاخه‌وان عه‌لی حه‌مد ساڵانێكه له بواری نووسینی منداڵان ده‌نووسێت ،ئه‌سپی خۆی تاوداوه،له‌رێگه‌ی نووسینه‌كانییه‌وه وه‌كو په‌روه‌رده‌كارێك رێنمایی منداڵانی كوردستان ده‌كات ، خاوه‌نی چه‌ندین كتێبه له‌و بواره‌دا ئێمه به‌باشمان زانی له نزیكه‌وه ئه‌م هه‌ڤپه‌یڤینه‌ی له‌گه‌ڵیدا ساز بكه‌ین.
* هه‌رچه‌نده به‌رێزتان ناوێكی دیاری كوردستانن له نووسین به‌ڵام پێمان باشه به‌كورتی باس له‌ژیانی خۆت بۆ خوێنه‌رانمان بكه‌یت.
-من شاخه‌وان عه‌لی حه‌مه‌د مامۆكی له 1/7/1971 له‌گوندی تاڵه‌بانی گه‌وره چاوم به‌دونیا هه‌ڵێناوه، قۆناغی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی له‌شارۆچكه‌ی ته‌قته‌ق خوێندوه‌و خانه‌ی مامۆستایان و دواتر كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی لهه‌ه‌ولێر ته‌واوكردوه، خێزانداره‌م چوار منداڵم هه‌یه به‌ناوه‌كانی (شایه‌ن و شاده و ئه‌حمه‌د و ئاده‌م)، له‌ته‌مه‌نی حه‌ڤده ساڵی دا له‌ساڵی 1989 یه‌كه‌م كتێبی خۆم به‌ناوی (هاروون و بالوور له چیڕۆكی كوردی) له‌به‌غدا چاپ كردووه و بۆ ساڵی دواتر هه‌ر له‌به‌غدا كتێبی (مه‌ته‌ڵ بۆ زاخاوی مێشك) چاپ كرد، دوای راپه‌ڕین یه‌كه‌م بابه‌تی خۆم به‌ناوی (گورگ و مه‌ڕ) له رۆژنامه‌ی په‌ریستان تایبه‌ت به‌منداڵان و دواتر گۆڤاری هه‌نگ بڵاو ده‌كرده‌وه، له‌ساڵی 1992 وه‌كو په‌یامنێری پێشكه‌وتن له كۆیه‌و له‌ساڵی 1993 وه‌كو په‌یامنێری رۆژنامه‌ی برایه‌تی و خه‌بات له ته‌قته‌ق و تا ساڵی 1996 به‌رده‌وام بووم، له‌ساڵی 1998 وه‌كو سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی بهه‌ره كه 27ژماره‌ی لێ ده‌رچووه كارم كردوه ، ئه‌ندامی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و جێگری سه‌رۆكی سه‌نته‌ری رۆشنبیری كه‌سنه‌زان و سه‌رۆكی رێكخراوی مامۆكه بۆ گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له ئێستادا له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی ده‌وروبه‌ر، سه‌رپه‌رشتیاری هاوڕێی ڕه‌خنه‌گرم .
*با بزانین چی وای لێكردی ڕوو بكه‌یته نووسین له بواری منداڵان؟
– دونیای منداڵان دونیایه‌كی بێشومار‌و له‌بن نه‌هاتووه، بۆیه كاركردن له‌و سێكته‌ره مرۆڤی ژیر‌و ورد‌و زیره‌كی گه‌ره‌كه تا به‌كونج و كه‌له‌به‌ره‌كانی ئه‌و جیهانه‌دا ئاشنابێ و بزانێ چۆن پێیان بگه‌یه‌نێ و چۆن به‌جوانترین شێوه بۆ داهاتوو ساز‌و ئاماده‌یان بكات؟ هه‌روه‌ها دونیای منداڵان په‌یژه‌یه‌كه بۆ گه‌یشتن به‌ناخ و ده‌روونی ئه‌و بوونه‌وه‌ره هه‌ست ناسكه‌ی چۆنمان بوێ ئاراسته‌ی بكه‌ین، ئاوا له ڕه‌وتی ژیان بڕوانێ و هه‌موو هه‌ڵس و كه‌وت و ره‌فتارێكی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و پێگه‌یاندنه‌بێ كه ئێمه ده‌مانه‌وێ به‌جوانترین شێوه په‌روه‌رده‌یان بكه‌ین.
هه‌ر له‌م ڕوانگه‌وه به‌ه‌ۆی ده‌ست كورتی و كه‌می نووسه‌رو ئه‌و قه‌ڵه‌مانه‌ی خۆیان بۆ ئه‌و بواره ته‌رخان كردووه ده‌بینین له به‌راوردكردنی ئه‌ده‌بی منداڵانمان به‌ئه‌ده‌بی بێگانه وه‌كو پێویست نه‌مانتوانیوه شان به‌شانی ئه‌و ژانره ئه‌ده‌بیه جیهانییه پێ هه‌ڵێنین، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی دراون كه جێی ده‌ستخۆشین، منیش له ته‌مه‌نێكی زووه‌وه شانم داوه‌ته به‌ر نووسین كه بتوانم له‌و سستی و كڕچ و كاڵیه‌ی له‌ئه‌ده‌بی منداڵان به‌دی ده‌كرێ، ته‌كانێك به‌و ڕه‌وته بده‌م و منداڵان به‌هندێ زاراوه‌ی كوردی و ژیانی لادێ و به‌په‌روه‌رده‌و پێگه‌یاندنێكی ته‌ندروست بناسێنم كه سوپاس بۆ خوا به‌هه‌گبه‌یه‌كی پڕه‌وه له‌و مه‌یدانه به‌رده‌وامین.
*كاتێ ده‌نووسیت، كاتێكی دیاریكراوت بۆ نووسین هه‌یه، بۆنموونه له شه‌و یاخود به‌یانی؟
– نا، نه‌خێر كاتێكی تایبه‌ت و دیاریكراوم نییه، وه‌لێ زۆر جار له‌بینینی دیمه‌نێ له ژیانی ڕۆژانه، له‌خوێندنه‌وه‌ی كتێبێ، له‌سه‌یركردنی فیلمێ بیرۆكه‌ی چیڕۆكێكم بۆ دێ و دواتر به‌تایبه‌ت ئه‌و كاتانه‌ی ته‌نیام، یاخودئه‌و كاتانه‌ی به‌ده‌م پیاسه‌كردنه‌وه ڕێ ده‌كه‌م، كه‌لكه‌له‌ی ئه‌و چیڕۆكانه له‌بێژینگ ده‌ده‌م به‌وه‌ی چۆن ده‌ست پێبكه‌م؟ چۆن بچمه ناوه‌خن و كرۆكی بابه‌ته‌كه؟ گفتوگۆكان به چ ئاقارێ ببه‌م و چۆن ئه‌و زمانه ساده‌و ساكاره به‌كار بێنم بۆ ئه‌وه‌ی منداڵانی كورد به‌ئاسانی تێی بگه‌ن و دواجار ئامانجی ئه‌و نووسینه بپێكم كه له‌ڕووی په‌ندو ئامۆژگارییه‌وه بابه‌تێكی به‌رهه‌مداربێت، ئه‌وه‌یش ڕاسته بۆ هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌بواری په‌روه‌رده‌و پێگه‌یاندنی منداڵ ده‌ینووسم.
*جیاوازی نووسین بۆ منداڵ، له‌گه‌ڵ نووسین بۆ گه‌وران له‌چیدا ده‌بینیته‌وه؟
– نووسین بۆ گه‌وران هیچ سانسۆرێكی له‌سه‌ر نییه، نووسه‌ر ئازاده به زمانێكی گرێ و گۆڵ بنووسێ یا به‌زمانێكی ساده‌و ساكار یا فه‌لسه‌فه ، له‌وه‌شدا ئه‌وه‌ی خۆی پێ خوێنه‌ربێ، ده‌توانێ بیخوێنێته‌وه‌و تێی بگات، به‌ڵام منداڵ پێویستیه‌كه ده‌بێ به‌وریاییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێ، مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ وشه چۆن بێت؟ چۆن ئه‌و شتێك بنووسێ كه منداڵ لێی وه‌ربگرێ و هه‌ست به‌بێزاری نه‌كات؟ له‌وه‌شدا ده‌قی نووسین له زمانی منداڵ به‌گه‌وره بكرێ ئه‌و منداڵه وه‌ری ناگرێ، چێژی لێ نابینێ جا ئه‌و نووسینه شیعربێ یا ئۆپه‌رێت یا چیڕۆك و …هتد.
*بابه‌تێكی دیاریكراوت هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له‌رێگه‌ی نووسینه‌كانت چاره‌سه‌ری كێشه‌ی منداڵ بكه‌یت؟
– بێگومان كاری ئێمه له‌و پڕۆژانه ده‌ست نیشانكردنی ئاریشه‌و له‌مپه‌رو كێشه‌كانی به‌رده‌م منداڵ و چاره‌سه‌ركردنیانه، له‌و پڕۆژانه‌ی ده‌ستمان داوه‌تێ بۆئه‌وه‌یه بتوانین له‌نمایشكردنی دیمه‌نێكدا بابه‌تێ نیشانی منداڵ بده‌ین كه ئه‌وه‌ی ناپاكی بكات، درۆزنبێ، ئیره‌یی به‌م و به‌و ببات و به‌رژه‌وه‌ندویستبێ و زۆر شتی تر، ده‌ره‌نجامی ئه‌و كارانه دواجار به‌كوێی ده‌گه‌یه‌نێ، له‌وه‌شدا ده‌بێ بزانین شتێ نه‌خه‌ینه ڕوو كه بێ ئه‌نجام بێت و لاسایی شتێ نه‌كه‌ینه‌وه كه بۆ سه‌ر ده‌روونی منداڵ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خراپی هه‌بێت.
*له‌و سه‌رده‌مه‌ی ته‌كنه‌لۆژیاو كه‌ناڵه ئاسمانیه‌كاندا چۆن وا له‌منداڵ بكه‌ین بخوێنێته‌وه؟
– دایك و باوك دوو فاكته‌ری پڕ به‌هاو گرنگن له‌و ئاڕاسته‌كردنه‌دا، به‌واتایه‌كی دیكه ده‌بێ دایباب بزانێ چۆن خوێندنه‌وه لای منداڵه‌كه‌ی خۆشه‌ویست ده‌كات و ئه‌و حه‌زو خولیایه‌ی بۆ ده‌ڕسكێنێ؟ ئه‌گه‌ر دایك و باوك خوێنه‌رێكی باش نه‌بن ناتوانن منداڵێكی خوێنه‌ر دروست بكه‌ن ، وه‌لێ له نه‌خوێنده‌واریشیاندا هه‌مدیس ده‌توانن ئه‌و كه‌ش و هه‌وایه بڕه‌خسێنن به‌تایبه‌ت شه‌وانه پێش خه‌وتن به‌پێی ئه‌قڵ و ته‌مه‌نی ئه‌و منداڵه هه‌ندێ شتی جوانیان بۆ باس بكه‌ن كه گوزارشت له‌شته جوانه‌كان بكات.
هاندانی منداڵ بۆ خوێندنه‌وه و پاداشت كردنی كه دوای خوێندنه‌وه‌ی هه‌ر چیڕۆك و نووسین و بابه‌تێكدا، به‌ڕوویه‌كی خۆشه‌وه داوا له مناڵه‌كه‌ی بكات له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و كتێب و بابه‌ته‌دا چی فێر بووه، شتێكی بۆ باس بكات، له‌م سۆنگه‌وه تێگه‌یشتنی ئه‌و منداڵه ئه‌گه‌ر زۆر كه‌میشبێ، هاندانی دایك و باوك، زیاتر په‌ره‌ی تێگه‌یشتن لای ئه‌و منداڵه زیاد ده‌كه‌ن كه حه‌زو خولیای ئه‌و منداڵه بۆ خوێندنه‌وه رێچكه‌ی خۆی بگرێ.
هه‌ڵبه‌ته له‌م جه‌نجاڵیه‌ی ئه‌م رۆژگاره به‌رۆكی هه‌موو مرۆڤایه‌تی داگرتووه، دایك و باوكی لێهاتوو ئه‌وه‌یه بتوانێ له‌ته‌ك په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م، خوێندنه‌وه فه‌رامۆش نه‌كه‌ن و منداڵه‌كانیان به‌خوێندنه‌وه گۆش بكه‌ن.
*بوونی ئه‌و یارییه ئاگرینانه‌ی منداڵان له‌بازاڕه‌كان كه به‌نرخێكی هه‌رزان ده‌فرۆشرێت، پێتان وا نییه ئه‌مه هاندان بێت بۆ توند‌و تیژی؟
– هه‌ر شتێ منداڵ به‌هۆیه‌وه په‌نا بباته به‌ر توند‌و تیژی، توند‌و تیژییه.. جا قسه‌ی ڕه‌ق و هه‌ڕه‌شه‌و جنێودان بێت یان ئه‌و یارییه ئاگرینانه‌و ئه‌و فیلم و درامایانه‌ی گیانی توند‌و تیژی له‌كۆمه‌ڵگا ده‌چێنن، ده‌زگاكانی راگه‌یاندن وه‌كو پێویست نه‌یانتوانیوه هه‌موو ئه‌و شتانه له‌بێژینگ بده‌ن بزانن كامه‌یان نه‌رم و نیانی دروست ده‌كات و كامه‌یان هۆكاره بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی توند‌و تیژی، گومانیش له‌وه‌دا نییه بۆ منداڵ یارییه ئاگرینه‌كان كه‌سایه‌تی شه‌ڕانگێزو خۆسه‌پێن به‌رهه‌م دێنێ كه هه‌موو شته‌كان له‌چاوی توند‌و تیژییه‌وه ببینێ، له‌وه‌شدا ئه‌ركی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداره سنوورێ بۆ ئه‌وانه دانێن كه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان هۆكارن بۆ بڵاو بوونه‌وه‌ی توند‌و تیژی.
*له‌نێوان نووسه‌رانی كورد‌و جیهانی نووسه‌رێكی دیاریكراوهه‌یه كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌ڕێزتان هه‌بێت؟
– هه‌ر نووسه‌رێ شوێنه‌واری به‌سه‌رمه‌وه هه‌بێت شانازی پێوه ده‌كه‌م و به‌مامۆستای خۆمی ده‌زانم جا به ده‌قێك بێ یان كتێبێك و …هتد، ئه‌وانه‌ی خۆم به‌قه‌رزاریان ده‌زانم و لێیانه‌وه فێر بووم مامۆستا (حه‌مه ساڵح فه‌رهادی و د. مه‌ولود ئیبراهیم و د. عومه‌ر په‌تی و رستگارو خوا لێ خۆشبووان مامۆستا رۆسته‌م باجه‌لان و مامۆستا حه‌مه كه‌ریم هه‌ورامی) و كه‌سانێ كه ئێستا ناویانم له‌یاد نییه‌و له‌بواری راگه‌یاندنیشه‌وه سوپاسی كاك (وشیار نوری له‌ك) ده‌كه‌م كه‌ناڵه‌كه‌یان (ته‌له‌فزیۆنی ڕه‌سه‌ن)یان له‌به‌رده‌مم واڵاكردووه كه هه‌فتانه چیڕۆكێكی منداڵانی تێدا پێشكه‌ش ده‌كه‌م.
*ئه‌گه‌ر باس له‌كتێبه چاپكراوه‌كانت بۆ خوێنه‌رانمان بكه‌یت؟
– تا ئێستا زیاتر له بیست زنجیره كتێبم بۆ منداڵان له‌ژێر پڕۆژه‌ی: كتێب باشترین هاوڕێیه، كه هه‌ر زنجیره‌یه‌ك ناونیشانێكی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵگرتووه‌و چاپم كردوون، له‌ته‌كدا زیاترله ده كورته رۆمان و نۆڤلێت و ده‌یه‌ها كتێبی تایبه‌ت به فۆلكلۆر‌و بابه‌تی ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌رگێڕانم هه‌یه ئه‌گه‌ر ئاماژه به‌ناوه‌كانیان بده‌م جێیه‌كی زۆر له‌م دیده‌نیه ده‌گرێ.



*بوونی ڕه‌خنه‌گری بنیادنه‌ر له‌هه‌موو بوارێك گرنگه، چۆن ده‌ڕوانیته ئاستی ڕه‌خنه‌گران له كوردستان؟
– ڕه‌خنه‌گری زۆر باشمان هه‌یه‌و له‌پاڵه‌وه ڕه‌خنه‌گری ئه‌وتۆمان هه‌ن كه نووسه‌ر له‌نووسین خاو ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تێبینی بكه‌م ڕه‌خنه‌گرانمان ئاستی تێگه‌یشتنیان زۆر باشه بۆ خوێندنه‌وه‌ی شته‌كان.
* ئێمه زۆر سوپاس بۆ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی به ئێمه‌ت به‌خشی.