دوای كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدڕاڵ و سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم له‌سه‌ر مووچه‌ و شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێم، نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق  راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌.
لە راگەیێندراوێکدا کە نووسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ بڵاویکردەوە، ئه‌مرۆ پێنجشه‌م 14ی9ی2023، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەغدا پێشوازی لە شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی کرد ، لە کۆبوونەوەیەکدا جەختیان لە پێویستی چارەسەرکردنی کێشە یاسایی و داراییەکانی نێوان هەردوو حکومەتی عێراق و هه‌رێم بەپێی دەستوور کردووەتەوە.
راشگه‌یاندراوه‌،  حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ کار لەسەر چارەسەری ریشەیی کێشەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکات.