شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی گەیشتە بەغدا.

  شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێکهاتووە لە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری، ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، لە کاتژمێر 11ـەوە گفتوگۆکانیان لەگەڵ دامەزراوە فەرمییەکان و سەرکردە و لایەنە سیاسییەکانی عێراق دەستپێدەکات.

 یەکەم کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق دەبێت، لەگەڵ سەرۆککۆمار و سەرۆکی پەرلەمانیش کۆدەبنەوە.

  کۆبوونەوەکانی شاندی هەرێمی کوردستان تاوەکو درەنگی شەو بەردەوام دەبێت و بڕیارە لەگەڵ سەرۆک و سەرکردەی حیزبە سیاسییەکانیش کۆببنەوە.