شاندی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی بۆ شایسته داراییه‌كان و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن.
پێشه‌وا هه‌ورامانی گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، بەمەبەستی گفتوگۆ و ئەنجامدانی ژمارەیەک کۆبوونەوە لەبەغدا، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران و شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەیانی پێنجشه‌م 14ی9ی2023، سەردانی بەغدا دەکەن،هەرێمی کوردستان مەبەستییەتی لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ بگاتە ئەنجام و خەڵکی هەرێمی کوردستان وەک هەموو ناوچەکانی دیکەی عێراق شایستە داراییەکانیان و لەنێویاندا مووچەیان پێبدرێت.
گوته‌بێژی حكومه‌ت ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، حکوومەتی هەرێم پابەندی ڕێکەوتنەکانە لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ، سەردانی سەرۆک وەزیران و جێگرەکەی و تیمی حکوومەت، نیشاندانەوەی نییەتی بەڕێز سەرۆک وەزیران و حکوومەتی هەرێمە بۆ گەیشتنە ئەنجام و چارەسەری کێشەکان لەڕێگای جێبەجێکردنی ڕێکەوتنەکان،بەتایبەتی جێبەجێکردنی یاسای بودجە.