سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه نه‌ناردنی شایسته داراییه‌كان له‌لایه‌ن به‌غداوه زیان به هاووڵاتییانمان ده‌گه‌یه‌نێت.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس (تویته‌ر) ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ڕایگه‌یاند “نەناردنی شایستە داراییەکانمان وەک لە بودجەی فیدرالدا هاتووە، لەلایەن بەغداوە، زیان بە هاووڵاتیانمان دەگەیەنێت”.
ڕاشیگه‌یاند “متمانە کەم دەکاتەوە و پێشێلکردنی دەستوور و ڕێککەوتنەکانیشە”.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت هه‌روه‌ها خشته‌ی به‌شه‌بودجه‌ی نێردراو بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی فیدڕالییه‌وه بۆ هه‌ریه‌ك له مانگه‌كانی (7، 8 و 9) دیاری كردووه كه بۆ هه‌رسێ مانگه‌كه بریتییه له 0%.