روكار ته‌ها
گرژییەکانی ئەم چەند ڕۆژەی دوایی کەرکووک، كه عەرەبە هاوردەکان، به پشتیوانیی هێزه خۆسه‌پێنه‌كان و به به‌رچاوی سوپای عێراق، ڕێگای سەرەکیی نێوان هەولێر و کەرکووکیان داخستبوو. ڕێگای کار و کەسابەتی خەڵکی شاری کەرکووکیان گرتبوو، كه بەو ڕێگایەدا هاتووچۆیان دەکرد، به‌داخه‌وه، هێزه‌كانی سوپا و پۆلیس و ئاسایشی شاره‌كه، له جیاتی ڕێگه له داخستنی ڕێگه‌ی كه‌ركووك- هه‌ولێر بگرن، كه كارێكی نا یاسایی و دژی ڕێككه‌وتن بوو، پشتیوانی‌یان له‌و گردبوونه‌وه‌یه‌ی دژی كورد كرد. ئه‌و شێوه گردبوونه‌وه‌یه، به سپۆنسه‌ری هێزه خۆسه‌پێنه‌كانی كه‌ركووك، هه‌وڵیكه دژی پێكه‌وه‌ژیان، ئامانج له‌م كاره دزێوه، دروستكردنی دووبه‌ره‌كی و فیتنه‌یه.
ئه‌و ئاژاوه‌گێڕ و تێكده‌رانه، داوایان ده‌كرد، پارتی دیموكراتی كوردستان نه‌گه‌ڕێته‌وه كه‌ركووك، له كاتێكدا گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی به پێی ریككه‌وتن بووه و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق محه‌مه‌د شیاع سودانی بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتیی داوه، كه بگه‌ڕێته‌وه كه‌ركووك و باره‌گای سه‌ره‌كیی بدرێته‌وه، كه له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 ـه له لایه‌ن هێزه خۆسه‌پێنه‌ره‌كانه‌وه داگیر كراوه.
كاتێ كوردی كه‌ركووك، به‌تایبه‌تی لاوان، دژی ئه‌و ڕێگری و ئاژاوه‌گێڕییه‌ی، له لایه‌ن هێزه خۆسه‌پێنه‌كانه‌وه پشتگیریی لێ ده‌كرا، ده‌ستیان به خۆپێشاندانی ئاشتییانه كرد، به ته‌قه وه‌ڵام درانه‌وه، چوار لاوی كورد شه‌هید و ژماره‌یه‌كیش بریندار بوون، ئه‌گه‌ر هێزه خۆسه‌پێنه‌كانی كه‌ركووك، به ته‌مای ئه‌وه‌بن، كورد هیچ هه‌ستێكی كوردایه‌تیی نه‌ماوه، ئه‌وه یێویسته به‌خۆیاندا بچنه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر حزبی كوردیش، هاوكاریان بێت له سه‌ركوتكردنی كورد، وه‌ك بینیمان، یه‌كێتی خۆپیشاندانی كوردی كه‌ركووكی، به ئاژاوه و دژی یه‌كێتی له قه‌ڵه‌م دا، به‌ڵام به‌داخه‌وه چه‌ند ڕۆژ بوو، ئاژاوه‌گێڕانی كه‌ركووك، به پشتیوانی هێزه خۆسه‌پێنه‌كان، ڕیگه‌ی هه‌ولێر- كه‌ركووكیان داخستبوو، كه‌چی یه‌كێتی به ئاژاوه‌گێڕیی دانه‌نا.
ڕاسته، ئاژاوه‌گێڕ و ڕیگره‌كان، دژی گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی بۆ كه‌ركووك بوون، به‌ڵام له پاڵ دروشمی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی، ده‌یان دروشمی دی به‌رزكرابۆوه، كه لێیان نوسرابوو (دژی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و كوردین بۆ كه‌ركووك)، هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و كوردایه‌تی، وه‌ك دوژمنان ده‌خوازن، نه‌مردووه، به‌ڵكهوو زیندووه و هه‌ر به‌زیندوویی ده‌مێنێته‌وه. بۆیه غیرەتی لاوانی کوردی کەرکووک، به هه‌ستی كوردایه‌تییه‌وه، جێگای شانازی هەمووانە، هەروەکو چۆن ساڵی 2016، کاتێک داعش بە 600 چەکدارەوە، چووە ناو شارەکە، لاو و پیری ئەو شارە، دەستیان دایە چەک و ڕووبەڕوویان بوونەوە.
ئەمجارە بە بێ چەک، ڕووبەڕووی ئەو هەموو هێزە زرێپۆش و چەکدارە بوونەوە، بێجگە لەو کەسانەی کە بەناو خۆپیشاندەر بوون و چەک بەدەست بوون، لاوان نەترسان و ڕووبەڕووی مەرگی خۆیان بوونەوە. ئازایەتی و غیرەت و شکۆ لای کەرکووک و گەرمیانیەکان، بەڕاستی مایه‌ی سەربەرزیی هەموو کوردێکە، هیچ ماڵە کەرکووکییەک و گەرمیانییەک نیە، شەهید و ئەنفالی نەبێت، یان لەسەر ناسنامەی نەتەوەیی، تووشی ئەشکەنجە و ئازار و دەربەدەری و ناڕەحەتی نەبوو بێت.
هه‌ر ئه‌و هه‌سته‌ی كوردایه‌تی بوو، له لایه‌ن كوردی كه‌ركووكه‌وه پێشان درا، كه خۆپیشاندانیان كرد و سینگیان دایه به‌ر گوللـه، وایكرد سپۆنسه‌رانی ئاژاوه‌گێڕیی داخستنی ڕێگه‌ی كركووك- هه‌ولێر، بڕیاری كردنه‌وه‌ی ڕیگه‌كه بده‌ن و داوایان له ئاژاوه‌گێڕان كرد بچنه‌وه ماڵه‌وه، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌ی كردبووشیان سوپاسیان كردن، هه‌موو كات، ئه‌و توره‌ییه كورد ئاماده‌یه، بۆیە کاتێک ئەو ديمەنانەی ئەو ڕۆژەمان بینی، ئیتر تێگەیشتین، هەستی نەتەوایەتی و نیشتمانی، لای تاکی کورد نەمردووە و نامرێت.