
بە هەوڵى فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، توانرا دوو كهسی هەرێمى کوردستان، ئازاد بکرێن، کە لە سعوودیە دەستگیر کرابوون.
رۆژى سێشەممە ڕێکەوتی ٥ی ئەیلولی ٢٠٢٣ لەدوای هەوڵى بەردەوامی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ حکوومەتی شانشینی سعودیە، توانرا هەردوو هاووڵاتی هەرێمى کوردستان (سەباح محهمهد موسا) و (سالار کەریم عەزیز) ئازاد بکرێن و بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە هەولێر بە کەسوکاریان شادبوونەوە ، کە لە ڕێکەوتی ١٢/٨/٢٠٢٣ لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی شانشینی سعودیە لە شاری (طائف ) دەستگیر کرابوون.
ئەم دوو هاوڵاتییە بەمەبەستی بینینی یاریی تۆپی پێی نێوان دوو یانەی ئەو وڵاتە سەردانی شاری (طائف)ـیان کردووە و هیچ تاوانێکیان ئەنجام نەدابوو تاوەکو شایانی سزادان و زیندانی کردن بێت، ئەوەی ڕووی داوە تەنیا ناشارەزایی بووە بە هەندێک رێسای ئەو وڵاتە.
فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی باڵوێزخانەی عیراق لە سعوودیە و کونسوڵگەریی گشتی لە (جەدە) دەکات لە بەرامبەر هاوکاری و هەماهەنگییان لە دۆسیەی ئاماژە پێکراو، هاوکات فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بەخێرهاتنەوەی هەردوو هاوڵاتی دەکات بۆ ناو کەسوکاریان.