بەهۆی بە گوللەی ملیشیا و هێزە ئەمنییە عێراقییەكان، گەنجێکی کورد لە خۆپیشاندانەکەی کەرکووک شەهید کرا و سێ کەسی دیکەش لە خۆپیشاندەرانی کورد برینداربوون.
دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2/9/2023، هاووڵاتییانی کورد لە کەرکووك لە دژی رەفتاری شۆڤێنییەکان بەرامبەر بە کورد خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، لەلایەن ملیشیا و هێزە ئەمنییە عێراقییەكان تەقە لە خۆپیشاندەرانی کورد کرا و بەوهۆیەوە گەنجێکی کورد شەهید کرا و سێ چەند کەسێکی دیکەش لە لە خۆپیشاندەرانی کورد برینداربوون.
هەر لەمبارەیەوە عامر نوری، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک رایگەیاند: “بەھۆی خۆپیشاندانەکەی ئێوارەی ئەمڕۆی کەرکووکەوە تاوەکوو ئێستا ھاووڵاتییەک شەھید بووە و شەش ھاوڵاتی دیکەش برینداربوون.”










