سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی كۆچی دوایی كه‌ریم عێراقی شاعیری ناوداری عێراقی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی پرسه‌نامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پرسه‌نامه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند “پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری شاعیری ناوداری عێراقی کەریم عێراقی دەکەم و هاوخەمیانم”.
مه‌سرور بارزانی ڕاشیگه‌یاند “خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە بنەماڵە بەڕێزەکەی و هاوڕێ و ئاشنایانی ببەخشێت”.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی شاعیری ناوداری عێراقی كه‌ریم عۆده كه به كه‌ریم عێراقی ناسراوه له ته‌مه‌نی 68 ساڵیدا له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری ئه‌بووزه‌بی له وڵاتی ئیماڕات به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌وه كۆچی دوایی كرد.
كه‌ریم عێراقی له ساڵی 1955 له شاری به‌غدا له‌دایكبووه، یه‌كێكه له شاعیره هه‌ره ناوداره‌كانی عێراق و عه‌ره‌بی و جیهانی كه چه‌ندان به‌رهه‌می ناوازه‌ی كراوه‌ته گۆرانی و له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندان گوتراوه.