ئەمشەو هێرشکرایەسەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە قەزای چەمچەماڵ، وەزیری سامانە سروشتییەكان دوای هێرشەکە ڕاستەوخۆ هاتەسەر هێڵ بەدواداچوونی دۆخەکە دەکات.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: كاتژمێر 9:30 ئەمشەو چوارشەممە 30ـی 08ـی 2023 بە چەند مووشەکێک هێرش کرایە سەر کێڵگەی گازیی کۆرمۆڕ.

ڕاشیگەیاند: خۆشبەختانە هێرشە مووشەكییەكە هیچ زیانێكی گیانی و ماددیی لێنەكەوتووەتەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکە ئاماژە بەوەش دراوە کە وەزیری سامانە سروشتییەكان (بە وەكالەت) ڕاستەوخۆ لەگەڵ بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و تیمی وەزارەت و لایەنە ئەمنییەكان لەسەر هێڵە و بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای دانەغاز بەدواداچوونی دۆخەکە دەکات تاوەکو کاریگەریی لەسەر بەرهەمهێنانی گاز و کارەبا نەکات.