وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان رای گەیاند کە لە ڕێگەی پێوەری زیرەک و پریپەیدەوە، کارئاسانیی زياتر بۆ هاووڵاتییان دەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 28/8/2023، وەزارەتی کارەبا بڵاوی کردەوە: “كامیل قهزاز، بریكاری وهزارهتی كارهبا و سەرۆکی لیژنەی پێوەری زیرەک بۆ دابینکردنی کارئاسانیی زیاتر بۆ هاووڵاتییان لە سێکتەری کارەبا، بە یاوەری بەختیار قاسم، بهڕێوهبهری گشتیی كارهبای هەولێر لەگەڵ هەر یەک لە بەڕێوەبەرانی فەرمانگەکانی کارەبای هەولێر و نوێنهرانی لیژنهی باڵای پێوهری زیرهك کۆبووەوە.”
ئەوەش خراوەتە روو: “لە کۆبوونەوەکەدا، وردەکارییەکانی جێبەجێکردنی سیستەمی پێوەری زیرەک و پریپەید و راهێنانی ستاف و دابینکردنی پێداویستییەکانیان خرانە ڕوو.”
پێشتر وەزارەتی کارەبا رای گەیاندبوو: “کارەبای 55 هەزار بەشداربوو کراوەتە سیستەمی پریپەید، کە بەهۆیەوە 320 مۆلیدە کوژاونەتەوە و نرخی کارەباش لە نێوان 30% بۆ 40% لەسەر هاووڵاتییان هەرزانتر دەکەوێت.”