‎سەرۆک بارزانی کەشتیوانێكی لێهاتووە لە ناو شەپۆلەکانی زەریادا

363

روکار شێخ تەها
‎هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانیەکانی سەرۆک بارزانی لەبیر ناکرێت، ئەمڕۆ ڕۆژێکی پرشنگدارە لە مێژووی ڕزگاری خوازی گەلی کوردستان، ئەویش لەدایک بوونی جەنابی سەرۆک مسعود بارزانیە، کە هەمیشە وەکو چەترێک وایە بۆ ئەم گەل و نیشتیمانە، ‎سەرۆک بارزانی ڕۆڵێکی گرنگی هەیە نەک تەنیا لە کوردستان بەڵکو لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست قسە و کردارەکانی هەمیشە لە جێگایی هەڵوێستە لەسەر کردن و حساب بۆ کردنە.

‎قسە و گوتاری سەرۆک لە تەواویی عێراق سەبارەت بەهەر پرسێک بێت یەکلاکەرەوەیە، ‎نموونەی ئەم هەڵوێستانە سەرۆک لە دیاری کردنی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عێراق دا دیارە، ‎سەرۆک بارزانی خاوەنی مەشخەڵی بیری نەتەوەیی و نیشتمانیە شۆڕەسواری بیری سەربەخۆییە، ‎کە ئەمە یەکێکە لە خەسڵەتەكانی سەرکردە و سەرۆک بۆ نیشتمان.

‎ئەگەر هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانیەکانی سەرۆک بارزانی نەبوایە ئەوا دەسکەوتەکانی خەڵکی کوردستان لەناو دەچوو، هەمیشە سەرۆک بارزانی قەڵغانێکی پۆڵایینی پاراستنی ئەم نەتەوە و نیشتمانەیە، ‎جا لەوەی سەرۆک بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانە، بەڵام هەمووان کۆکن لەسەر ئەوەی سەرۆک بارزانی وەکو مرجعی خەڵکی کوردستانە و هەموو کێشە و ململانێیەکان بە بچووک و گەورە لای جەنابی سەرۆک بارزانی یەکلا دەکرێتەوە.

لای یار و نەیاری نەتەوەکەمان حسابێکی تایبەتی هەیە هەمیشە جێگایی سەرنج و تێڕامانن لە هەموو هەڵوێستەکانی، ‎هەتا جەنابی سەرۆک بارزانی مابێت ئەوا کوردستان کەشتوانێکی لێهاتووە لەناو ئەم هەموو شەپۆلە سامناکانەی جیهان کە ڕووبەڕووی ئەزموونی هەرێمی کوردستان دەبێتەوە.