ئەمڕۆ یەکشەممە کە هاوکاتە لەگەڵ یادی سەدا ساڵەی کۆتاییهاتنی جەنگی یەکەمی جیهانی، بە میوانداریی فەرەنسا ڕێوڕەسمێک بەڕێوە چوو کە تێیدا ڕێبەرانی نزیکەی 70 وڵاتی جیاجیای جیهان بەشدار بوون.
لەو ڕێوڕەسمەدا کە نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 2018/11/11 لە کۆشکی ئێلیزە لە پاریس بەڕێوە چوو، تێیدا ئیمانوێل ماکرۆن پاش ڕێوڕەسمێکی بەشکۆی نیشتمانی و سەربازی، وتارێکی پێشکەش کرد.
لە ڕێوڕەسمەکەدا دۆناڵد ترەمپ، سەرکۆماری ئەمریکا، ڤلادیمیر پۆتین، سەرکۆماری ڕووسیا، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرکۆماری ئیسرائیل،، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرکۆماری تورکیا، ئەنجێلا مێرکێل، ڕاوێژکاری باڵای ئەڵمانیا و سەرۆکی دەیان وڵاتی دیکە و سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەشدار بوون.
ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی کۆتاییهاتنی جەنگی یەکەمی جیهانی لە پاریس، لە ڕێوشوێنێکی توندی ئەمنی و بە بەشداریی زیاتر لە 20 هەزار هێزی پۆلیسی فەرەنسا بەڕێوە دەچێت.
هاوکات بەم بۆنەوە کاتژمێر 3 بەکاتی ئەورووپا لە پاریس، لە نێوان سەرۆک و سەکردەکانی وڵاتانی بەشداردا دانیشتنی تایبەت بە “ئاشتی” بەڕێوە دەچێت.










