رێنماییەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی عێراق بۆ سێ ساڵی داهاتوو (2023، 2024، 2025)، لە رۆژنامەی وەقائیعی عێراق کە رۆژنامەیەکی فەرمی حکومەتی فیدراڵییە بڵاوکرایەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 7ـی ئابی 2023، رۆژنامەی وەقائیعی عێراقی کە وەزارەتی دادی عێراق دەری دەکات، رێنماییەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی عێراقی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، بەپێی رێنماییەکان، دەبێت ئاسانکاری بۆ جێبەجێکردنی یاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵەکانی (2023 – 2024 – 2025) بکرێت.
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی رێنماییەكانی یاسای بوودجە سبەی سێشەممە وەزارەتی دارایی نوسراو بۆ سەرجەم وەزارەت، پارێزگاكان و ھەرێمی كوردستان دەكات كە كار بە بڕگەكانی یاسای بوودجە بكەن.
حەنان مونزیر، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی وەقائیعی عێراقی لە وەزارەتی داد رایگەیاند: “رێنمایی جێبەجێکردنى یاسای بودجەى گشتیى عێراق ژمارە 13ی ساڵی 2023 لە رۆژنامەیە وەقائیع بڵاوکرایەوە. یاساکە لە 1-1-2023ـەوە جێبەجێ دەکرێت.” گوتیشی: “هەوڵی زۆرمان داوە بۆ وردبینی لە مادەکانی بودجەکە بەپێی یاسا.”