کەمێک پێش ئێستا؛ شاندێکی باڵای مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان گەیشتە بەغدا، بڕیارە زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوەی گرنگ ئەنجام بدات و نیگەرانییەکانی بگه‌یه‌نێته‌ بەرپرسانی بەغدا.

شاندەکە بۆ چەند پرسێک دەچێتە بەغدا و دوایەمین هەڵوێستی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی ئەو رێککەوتنانەی بۆ پێکهێنانی کابینەکەی شیاع سوودانی کراون و پارتی لە جێبەجێنەکردنیان نیگەرانە، لەگەڵ لایەنە شیعەکان گفتوگۆ دەکات.

شاندەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی جێبەجێکردنی یاسای بودجە و مادەی 140 و پرۆژەیاسای نەوت و گازیشەوە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی عێراق گفتوگۆ دەکات.