
سەفین دزەیی، بەرپرسى فەرمانگەی پهیوهندییهكانی دهرهوهی حكوومهتی ههرێمی كوردستان کۆتایى بە سەردانەکەى بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا هێنا کە زنجیرەیەک کۆبوونەوەى لەگەڵ بەرپرسانى ئیدارەى ئەمریکى و وەزارەتەکانى دەرەوە و بەرگرى ئهنجامدا.
فهرمانگهی پهیوهندییهكانی دهرهوهی حكوومهتی ههرێمی كوردستان لە راگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە: “لە ماوەى سەردانەکەیدا بۆ ئەمریکا، سەفین دزەیى، بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوە بە یاوەرى تریفە عەزیز، نوێنەرى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمریکا، زنجیرەیەک کۆبوونەوەى لەگەڵ بەرپرسانى ئیدارەى ئەمریکى و وەزارەتەکانى دەرەوە و بەرگرى ئهنجامدا، هەروەها چاویکەوت بە ژمارەیەکى بەرچاو لە ئەندامانى کۆنگرێسى ئەمریکا لە هەردوو پارتى دیموکرات و کۆمارییەکان و وێڕای سەردانى دامەزراوە هزرییەکان و ئاژانسەکانیش.”
ئەوەش خراوەتە روو: “لە تەواوى کۆبوونەوەکاندا وێڕاى ناساندنى تریفە عەزیز وەک نوێنەرى تازەى حکوومەتى هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا، بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوە جەختى لە پەیوەندییە مێژووییەکانى نێوان ئەمریکا و هەرێمى کوردستان و بەها هاوبەشەکانى دیموکراسى و ئازادى ئایینى و پێکەوەژیانى نەتەوە و ئایینە جیاوازەکان كردهوه، هاوکات جەختیکردەوە لە پەرەپێدانى پەیوەندییە دووقۆڵیەکان لە بوارە جیاوازەکاندا.”
ئاماژە بەوەش دراوە: “بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکوومەتی ههرێمی كوردستان سوپاسى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا بۆ پشتگیرى و هاوکارییەکانى بۆ هەرێمى کوردستان كرد، بەتایبەتى بۆ هێزەکانى پێشمەرگەى کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەیان بەرامبەر گروپە تیرۆریستییەکان و رێکخراوى داعش.”