باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق و کونسوڵخانەی گشتیی هۆڵەندا لە هەولێر هەریەک بەجیا رایانگەیاند، پشتیوانی لە دیاریکردنی کاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن.

ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق لە تویتێکدا رایگەیاند: پێشوازی لە راگەیەندراوەکەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە 25 ی شووباتی ساڵی 2024 دەکەین”.

گوتیشی: هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە لەکاتی گونجاودا بناغەیە بۆ دیموکراسیەکی تەندروست.

کونسوڵسی گشتیی هۆڵەندا لە هەولێر بڕیاری سەرۆکایەتی هەرێم بۆ دیاریکردنی کاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە بڕیارێکی گرنگ لە قەڵەم دەدات و رایگەیاند، پشتگیری تەواوی هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە و گشتگیر دەکەن بۆ ئەوەی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بتوانن مافی دەنگدانیان هەبێت.