بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکانی سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان راگەیاندراوێکی لەبارەی دەستگیکردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 31/7/2023، بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان لە راگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە: “تیمی بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دوای دەستکەوتنی زانیاری ورد و بەدواداچوونی بەردەوام لەسەر دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر، هەروەها دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەرو وەرگرتنی رێکارەیاساییەکان، لە 31/7/2023 توانیان دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکەن لەگەڵ سێ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری (ئەمڤیتامین) ناسراو بە(کریستاڵ).”
هەروەها لە راگەیاندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان ئەوەش خراوەتە روو کە هەردوو تۆمەتبار دۆسیەیان بۆ کرایەوە و رووبەرووی یاسا دەکرێنەوە.