سەلام عەبدوڵڵا
دوێنێ یه‌كشه‌ممه له سلێمانی، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌لایه‌ن شاندی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیمان و شاندی برایانی یه‌كێتیی نیشتیمانی له ده‌باشان گرێدرا كه هه‌ندێك بڕیاری گه‌لێك گرنگی تێدادرا، ئه‌مه له كاتێكدا ناحه‌زانی هه‌رێم و ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌رگیز چاوه‌ڕوانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی وا ئه‌رێنی و هیوابه‌خش و به‌سوود نه‌بوون.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، له‌سه‌ر گه‌لێك بڕیاری چاره‌نووسساز و گرنگ و نیشتیمانی ڕێككه‌وتن، كه له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه به‌رده‌وامبوونی هه‌وڵی پڕۆسه‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، كه داوای هه‌ره زۆری دانیشتووانی هه‌رێمه‌كه‌مان و دڵسۆزانی هه‌رێم و هێزی هاوپه‌یمانان بوو، كه هه‌میشه جه‌ختیان له سه‌ركه‌وتنی ئه‌و پڕۆسه‌یه ده‌كرد، و به بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی پشتیوانی هه‌رێم و قه‌واره‌كه‌ی داده‌نا و جه‌ختیان له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی ئه‌و یه‌كگرتنه‌وه‌یه ده‌كرد و ته‌نانه‌ت یارمه‌تیدانی پێشمه‌رگه‌و ئه‌و هه‌وڵه‌شیان به به‌رده‌وامی ئه‌و پڕۆسه‌یه داده‌نا.
سوپایه‌كی یه‌كگرتوو، یه‌ك ئامانج و یه‌ك بڕیار شاده‌ماری به‌هێزبوونی هه‌رێمه‌كه‌مانه كه به كردار بایه‌خی ئه‌و یه‌كگرتنه‌ی له كاتی جه‌نگی تیرۆریستانی داعشدا، نیشانی گه‌له‌كه‌مان و هه‌موو جیهان درا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیوادارین كه ئه‌م هه‌وڵه به یه‌كجاری ڕوو له بنیاتنانی سوپای یه‌كگرتووی هه‌رێم بكات و ده‌رگا بۆ هه‌موو هاووڵاتیانی هه‌رێم، بێ گوێدانه ئینتیمای حزبی، واڵا بكات و سوپا، سوپای هه‌موو دانیشتووانی هه‌رێم، به‌بیروبۆچوونی جیاوازیانه‌وه بێت.
ئه‌م پرۆژه ستراتیژیه‌ش نایه‌ته‌دی گه‌ر كێشه بچووكه‌كان وه‌لا نه‌نرێن، كه خۆشبه‌ختانه هه‌ردوولا ئه‌و بڕیاره‌شیان دا، هه‌روه‌ك ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر پشتیوانی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه كاته‌كه‌ی بۆ دیاری ده‌كرێت، كه ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له داوای دۆستان و هاوپه‌یمانان و دڵسۆزانی گه‌له‌كه‌مان كه نابێت ئه‌و ده‌ستگا گرنگه كه بڕیاری چاره‌نووسسازی تێدا ده‌درێ و شه‌رعییه‌ت ده‌دا به حكوومه‌ت و داموده‌زگاكانی، به زووترین كات كارا نه‌كرێته‌وه و ڕۆڵی گرنگی خۆی له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا چالاكانه نه‌گێڕێت.
پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێم و مافه ده‌ستوورییه‌كانی كه ئه‌مڕۆ هه‌وڵی شێلگیرانه‌ی له‌لایه‌ن ناحه‌زانه‌وه، بۆ كه‌م كردنه‌وه و بچووككردنه‌وه‌ی، به ئاشكرا بۆ ده‌درێ، ئه‌ویش بڕیارێكی گرنگ و چاره‌نووسسازه، چونكه ئه‌م هه‌رێمه به خوێنی هه‌زاران شه‌هید و قوربانیدان هاتۆته كایه‌وه و چاره‌نووسی گه‌له‌كه‌مانی پێوه به‌نده.
هه‌روه‌ك هه‌ردوولا بڕیاری له‌سه‌ر پشتیوانی ڕێككه‌وتنه‌كانی كابینه‌ی نۆی حكوومه‌تی هه‌رێمدا و جه‌خت له‌سه‌ر لێكنزیكبوونه‌وه‌ی زیاتر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئاله‌نگارییه‌كان و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر كۆسپه‌كاندا، به ڕۆحیه‌تی نیشتیمانپه‌روه‌رانه، به‌رده‌وام به كۆبوونه‌وه دووقۆڵییه‌كان و هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان درا.
هیوادارین ئه‌م بڕیاره هیوابه‌خشانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێ ببێته هه‌وێنی یه‌كلیستی بۆ هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانی عێراق به تایبه‌تی له كه‌ركووك و ناوچه دابڕێندراوه‌كان، كه ئه‌وه‌ش به دڵنیاییه‌وه خواست و داوای سه‌رجه‌م دڵسۆزانی هه‌رێمه، چونكه شاراوه نییه كه هه‌وڵێكی چڕ‌وپڕ بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای ئه‌و ناوچانه و ته‌عریبی ئاشكرای به به‌رده‌وامی بۆ ده‌درێت.
له كۆتاییدا ده‌ڵێین: یه‌ك هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر به‌غدا، زامنی ده‌ستكه‌وت و به‌هێزیی هه‌رێمه.