فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاامژەی بەوەکردووە، دوای رێکارەکانی حکومەتی فیدراڵ و وەزارەتی دەرەوەی عێراق، کار و چالاکییەکانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە ستۆکهۆڵم راگەیاند.
رۆژی پێنجشەممە (20ـی تەمموزی 2023)، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، “فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بە توندی سەرکۆنەی ئەو بێڕێزییە دەکات بۆ دووەم جارە بەرامبەر بە قورئانی پیرۆز و لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید دەکرێت، هاوکات پەلاماردانی باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا سەرکۆنە دەکات کە ئەمەشیان دژی عورف و یاسا نێودەوڵەتییەکان و رێککەوتننامەی ساڵی 1961ـی ڤیەننایە”.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “دوای رێکارەکانی حکومەتی فیدراڵ و وەزارەتی دەرەوەی عێراق، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەش، هەڵپەساردنی کار و چالاکییەکانی نوێنەرایەتی حکومەت لە ستۆکهۆڵم رادەگەیەنێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە (20ـی تەممووزی 2023)، باسم عەوادی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق لە رایگەیاند، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای لە وەزارەتی دەرەوە کردووە بەرپرسی کاروبارەکانی باڵیۆزخانەی عێراق لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید بکشێنێتەوە و داوای لە باڵیۆزی سوید لە بەغدا کردووە، خاکی عێراق جێبهێڵێت وەک وەڵامێک بۆ دووبارە مۆڵەتدانی حکومەتی سوید بە سووتاندنی کۆپییەکی قورئانی پیرۆز و زیانگەیاندن بە پیرۆزییەکانی ئیسلام و سووتاندنی ئاڵای عێراق.