بەهۆی ئەوەی سوید دووبارە مۆڵەتی بە هاووڵاتییەکی عێراقی داوە کۆپییەکی “قورئانی پیرۆز” بسووتێنێت، سەرۆکوەزیرانی عێراق داوا لە باڵیۆزی سوید دەکات بەغدا جێبهێڵێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ـی تەممووزی 2023، باسم عەوادی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق لە رایەگەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە، “محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای لە وەزارەتی دەرەوە کردووە بەرپرسی کاروبارەکانی باڵیۆزخانەی عێراق لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید بکشێنێتەوە.”
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، “هاوکات سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای لە باڵیۆزی سوید لە بەغدا کردووە، خاکی عێراق بەجێبهێلێت. ئەمەش وەکو وەڵامێک بۆ دووبارە مۆڵەتدانی حکومەتی سوید بە سووتاندنی کۆپییەکی قورئان و زیانگەیاندن بە پیرۆزییەکانی ئیسلام و سووتاندنی ئاڵای عێراق.