بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە..
ئەمڕۆ سێ شەممە 4- 7- 2023
كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت.
پلەكانی گەرما / بەرز دەبێت بە (1 – 2) پلەی سیلیزی بەبەراود لە تۆماركراوی رۆژی پێشوو.
خێرای با / 10 – 20  كم/س
ئاراستەی با / باكوری خۆرئاوا
مەودای بینین / 8 – 10 كم
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی چوار شەممە 5- 7- 2023
كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت, ئەگەری درووسبونی تۆزێكی سووك هەیە لە باشووری هەرێم.
پلەكانی گەرما / بەرز دەبێت بە (1 – 2) پلەی سیلیزی بەبەراود لە تۆماركراوی ئەمرۆ.
خێرای با / 10 – 20  كم/س.
ئاراستەی با / باكوری خۆرئاوا
مەودای بینین / 8 – 10 كم
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 44
سلێمانی : 43
دهۆك : 43
كەركوك : 46
هەڵەبجە : 44
زاخۆ : 43
سۆران : 43
گەرمیان : 47

هاوكات بەشی پێشبینی رایگەیاند :بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما لە ماوەی ڕۆژانی چوارشەم پێنج شەم هەینی ڕادەی بەرزبوونەوەی بەرزترین پلەكانی گەرما بە (2-4) پلەی سیلیزی دەبێت ,سەنتەری پارێزگاكان لە سەرووی 41 پلەی سیلیزی ئیدارەی گەرمیان لە سەرووی 44 پلەی سیلیزی ناوچە شاخاوییەكان لە نێوان (36-40) پلەی سیلیزی ناوچە سنووریەكان لە نێوان (28-32) پلەی سیلیزی دەبێت . كاریگەری قوڵ بوونەوەی نزمە پاڵەپەستۆی وەرزی گەرمی كاریگەرییەكەی تا ڕۆژی شەممە بەردەوامی دەبێت پاشان پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (2-3) پلەی سیلیزی كاریگەری ئەم شەپۆڵە كۆتایی دێت  .

لەلایەكی دیكەوە ئەمڕۆ سێشەممە، دەستەی كەشناسی عێراق، پێشبینی كردووە كە هەفتەی داهاتوو خۆڵبارین چەند ناوچەیەك بگرێتەوە.