وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کاتژمێر 08:30 ئێوارەی ئەمڕۆ لینکی وەرگرتنەوەی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12کارا دەبێت.
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە 03ـی 07ـی 2023 بەئـامادەبوونی ئـالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان، لیژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتییەکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامی خولی یەکەمی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی (12)ـی ئامادەیی (زانستی/ وێژەیی/ پیشەیی) ڕادەگەیەنێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە لینکی وەرگرتنی ئەنجامەکان کاتژمێر 08:30 ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە کارا دەبێت، کە ئەمە لینکەکەیەتی:- ttps://azmwnakan.com/، هەروەها لینکی سەیرکردنی لاپەڕەی سۆما لە کاتژمێر (10:30) کارا دەبێت، کە ئەمە لینکەکەیەتی:- http://soma.azmwnakan.com/.