سهرۆك بارزانی ئهمڕۆ پینجشهم پهیامێكی لهسهر كردهوهی سوتاندنی قورئانی پیرۆز لهلایهن هاووڵاتییهكهوه له وڵاتی سوید بڵاو كردهوه و تێیدا ئاماژهی بهوه دا كه ئهم كردە ناڕەوایه بە هیچ شێوەیەك ناچێتە چوارچێوەی ئازادیی ڕادەربڕینهوه.
سهرۆك بارزانی له پهیامێكدا ڕایگهیاند “كردەی ناڕەوای سووتاندنی قورئانی پیرۆز بە هیچ شێوەیەك ناچێتە چوارچێوەی ئازادیی ڕادەربڕین و هیچ پاساوێك هەڵناگرێت”.
ڕاشیگهیاند “ئەمە برینداركردنی هەست و سۆزی تێكڕای موسوڵمانانی جیهانە و زۆر بە توندی سەركۆنەی دەكەین”.
سهرۆك بارزانی ڕاشیگهیاند “ئەم جۆرە كردەوانە دژی گیانی تەبایی و پێكەوەژیانە و خزمەتی گوتاری تاریكی و بڵاوكردنەوەی ڕق و كینە دەكات و لەسەر هەموولایەك پێویستە ڕێگری لێ بكەن”.
ئهمهی خوارهوه دهقی راگهیهنراوهكهی سهرۆك بارزانییه:-
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
كردەی ناڕەوای سووتاندنی قورئانی پیرۆز بە هیچ شێوەیەك ناچێتە چوارچێوەی ئازادیی ڕادەربڕین و هیچ پاساوێك هەڵناگرێت. ئەمە برینداركردنی هەست و سۆزی تێكڕای موسوڵمانانی جیهانە و زۆر بە توندی سەركۆنەی دەكەین. ئەم جۆرە كردەوانە دژی گیانی تەبایی و پێكەوەژیانە و خزمەتی گوتاری تاریكی و بڵاوكردنەوەی ڕق و كینە دەكات و لەسەر هەموو لایەك پێویستە ڕێگری لێ بكەن.
مسعود بارزانی
29ی حوزەیرانی 2023