سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ مار گۆرگیسى سێهەم یۆنان، پاتریارکی نوێى کەنیسەی رۆژهەڵاتیی کۆن و شاندێكى یاوەری کرد.

لە راگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: “لە دیدارەکەدا مەسرور بارزانی، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پیرۆزبایی لە پاتریارکی نوێى کەنیسەی رۆژهەڵاتیی کۆن کرد، بە بۆنەی دەستبەکاربوونی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و پشتیوانیی حکومەتی هەرێمیشی بۆ پەرەپێدانی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.”

وەکو ئەوەی لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی پێ دراوە، پاتریارکی کەنیسەی رۆژهەڵاتی کۆن، ستایشی پێشکەوتن و ئاوەدانیی و دۆخی ئازادیی ئایینی و پاراستنی مافی کریستیانەکانی لە هەرێمی کوردستان کرد و سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پشتگیریی بەردەوامی حکومەتی هەرێم لە کریستیانەکان دەربڕی.

7

67

67