خەبات: حەمە ئەحمەد جاف:- کاتژمێر(6)ی سەرلە ئێوارەی پێنجشەممە 2023/6/22 نووسەرو توێژەر( یووسف برادۆستی ) لە ئێوارەکۆڕێکی یەکێتیی نووسەرانی هەولێردا لە هۆڵی شەهید مەهدی خۆشناو، باسێکی تێرو تەسەل لەسەر (هزری ئایینیی سۆمەرییەکان لە فرەخواوەندییەوە بۆ تەوحید )
پێشکەشدەکات.
یووسف برادۆستی ناوی تەواوی (یووسف عوسمان سەعید) ناسراو بە (یووسف برادۆستی) لە ساڵی 1963 لە پیرمامی سەربە پارێزگای هەولێر لە دایکبووە
خوێندنی ئامادەیی لە پیرمام تەواوکردووە ولە گۆڤارو ڕۆژنامەکانی پێشمەرگەو شاخدا بابەتی بڵاوکردۆتەوە لەوانە : گۆڤاری سەفین ، گۆڤاری دەنگی قوتابیان، دەنگی کوردستانی عێراق، گۆڤاری( ئاوێنە)ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سەرنووسەری گۆڤاری (موساسیر) بووە، کە گۆڤارێکی مێژوویی و فکری بووە لە پیرمام دەردەچوو، لەساڵی 1986 پەیوەندی بە شۆڕشەوە کردووە، چەندین پێشانگای شێوەکاری لە (زێوە و نەغەدە و شنۆ) لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردۆتەوە، دوای ڕاپەڕینی 1991 گەڕاوەتەوە کوردستان و بەهاوکاری کۆمەڵێک لە نووسەرانی پیرمام ( کۆڕی ڕۆشنبیری پیرمام) یان دامەزراندووە، ئێستاش خانەنشینە و لە پیرمام نیشتەجێیە.
چاپکراوەکانی نووسەر
ـ کوردستان و کورد
ـ قەڵای دمدم و ئەمیرخانی برادۆست
ــ خانەقای نەقشبەندی ( نەهری ، بارزان ، لۆلان ، بجیل)
ـ ژیان لە دوای تۆفان