دەزگای خێرخوازیی بارزانی ڕایگەیاند کە بەهۆی ئەو هەماهەنگیی و هەنگاوە خێرخوازییانەی هەیانە لە قۆناغی دووەمدا هەشت منداڵ بۆ مەبەستی چارەسەرکردن رەوانەی وڵاتی ئەڵمانیا دەکەن.
ئیبراهیم سمین، جێگری سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە پرێس کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “پشکنینی 2000 هەزار منداڵی نەخۆشی کوردستانمان بۆ ڕێکخراوی گوندی ئاشتی ناردووە، ئەوانیش پشکنینی سی منداڵیان پشتراستکردۆتەوە و ئێمەش بە دوو قۆناغ ئەو منداڵانە دەنێرین بۆ چارەسەر کە نەخۆشیەکانی گورچیلە و ئێسک و سوتاویا هەیە”.
جێگری سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی گوتیشی: “ئەو منداڵانە بەتەنها دەنێرین و لەوێ هەموو چارەسەرێک بەخۆڕایی وەردەگرن”.