جارێكی تر كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق له‌باره‌ی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی گشتیی عێراق دوا خرا، كە وا بڕیار بوو، كاتژمێر 1ی دوای نیوەڕۆ بەڕێوە بچێت.
ئەمڕۆ هەینی 9/6/2023، ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق، ڕایگەیاندووە: “ده‌بوایه كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی گشتیی عێراق كاتژمێر 1ی دوای نیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ ده‌ست پێبكات، تا ئێستا ته‌واوی په‌رله‌مانتاره‌كان نه‌گه‌یشتوونه‌ته نێو باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان و كۆبوونەوەكە بۆ كاتژمێر 6ـی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوا خرا.”
لە كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراقدا كە درەنگانی شەوی ڕابردوو دەستی پێكرد، شەش ماددە لە پرۆژەیاسای بودجە بۆ ساڵەکانی 2023، 2024 و 2025 پەسەند کران، کە بریتیین لە ماددەکانی (یەکەم، سێیەم، پێنجەم، شەشەم، حەفتەم و هەشتەم)، هەروەها دەنگدان لەسەر ماددەی دووەم دوا خرا و ماددەی چوارەمیش لەناو پرۆژەیاساکە لادرا.