ڕۆناک فازیڵ

زۆر جار ووشەی كۆمەڵگای تەندروست بەگوێمان دادێت وەباس لەوەدەكرێت كە چەند گرنگە بۆ هەرووڵاتێك كە خاوەن كۆمەڵگایەكی تەندروست بێت ، بێگومان ئەم كۆمەڵگایەش وابە ئاسانی درەست نابێت بەڵكو ئەبێت كاری زۆر جدی لەسەر بكرێت ، ئەوەش لەڕێگەی كاركردن دەبێت لەسەر تاك ، كاركردن لەسەرتاك پێوێستی بە چەند قۆناغێك هەیە وەهەر قۆناغەو گرنگی تایبەتی خۆی هەیە و هەمووشی هەستیارن هەركامیان پشتگوێ بخرێت ئەوكات تاكەكە تەندروست نابێت ، یەكەم قۆناغ لە خێزانەوە دەست پێ دەكات كە بەڕاستی زێدەڕۆیی نابێت گەر بڵێم گرنگترین قۆناغە ، لێرەدا ڕۆڵی خێزان دایك و باوك زۆر گرنگە كە پەروەردەیەكی جوانی منداڵەكانیان بكەن وە گرنگی بە تەندروستی جەستەشیان بدەن كاتی تەواویان بۆ تەرخان بكەن چونكە لەم قۆناغە منداڵ زۆربەی شتە جوان و پەروەردە دروستەكە وەردەگرێت و بناغەیەكی گرنگە بۆی لەڕووی هزرو جەستەوە.

قۆناغی دوای ئەو قۆناغی پەروەردەو چوونە قوتابخانە یە ،لە زۆربەی ووڵاتە پێش كەوتووەكان گرنگی یەكی یەگجارزۆر بەكەرتی پەروەردە دەدەن تا ئەوڕادەیەی ژینگەكی وا بۆ مناڵەكە دروست دەكەن كەوا حەزبكات زۆربەی كاتەكانی ڕۆژانەی لەوێ بەسەرببات ،چونكە پەروەدرەو فێركردن ناوەكەی بەخۆیەوەیە تەنها وانە خوێندن و لەبەركردن و نمرەهێنان نی یە ’ بەڵكو پڕۆسەیەكی گشتگیرە لەوێ منداڵ فێری هەموو پرەنسیپە جوانەكانی ژیان دەكرێت لە ڕێزو ڕەوشت و مرۆڤایەتی و میهرەبانی و خۆشەویستی خاك و نیشتمان و ژینگە و ئاژەڵ دۆستی و ئاشنا بوون بە مێژووی نەتەوەو ڕووداو ە گرنگ و كاریگەرەكانی ناوخۆو جیهانیش ،گرنگی دان بە بەتەندروستی جەستەیی و هزری و دەروونی یەوە لەڕێگەی ئەنجام دانی ئە و چاڵاكی وەرزشی و فكری و هونەری یانەی كە منداڵە ئارەزووی لێ یەتی و بەهرەكانی خۆی تێدا دەدۆزێتەوە.

وە ئێمەش چونكە میللەتێكین گرنگی بەئاین و كەلتوری خۆمان دەدەین بۆیە هەر لە م كەرتەی پەروەردە ئەتوانرێت بەشێوەیەكی زانستی یانەو دروست باسی ئە شتە جوانانەی ئاین بكەن كە خوای گەورە بۆ مرۆڤەكانی ناردووە وەفێر بن.

ڕێز لە ئاینی تر بگرن، ڕاستی چەندی لەسەر قۆناغی قوتابخانە بووترێت گرنگی یەكەی تەواو نابێت چونكە تۆ تاكێك بەتەواوی ئامادەدەكەی بۆ دواڕۆژی ووڵات ،پاش ئەوە قۆناغی پەیمانگاو زانكۆ دێت لەم قۆناغە كاتی فێركردن و زانست دێت لەوێ كادیر دروست دەكرێت بۆ بەرەوپێش چوونی ووڵات لە هەموو ڕوویەوكەوە بۆیە ئەم مامۆستا بەڕێزانەی لەقۆناغی خوێندنی باڵان ئەبێ بەوپەڕی ئەمانەت و دلسۆزیەوە زانستەكە بگەیەنن و بەتەواوی تاكی بەرهەم دار دروست كەن بیر لە داهاتووی ووڵات بكەنەوە كە چەند ئەركێكی پیرۆزو هەستیارە لەسەریان ، جگە لەوانەی باسمان كردن بێگومان ئەركی گەورەش لەئەستۆی دام دەزگا حكومی یەكان دان لەڕێگەی دابین كردنی ژینگەیەكی ئارام و بۆ خێزان و چاودێری كردنی كەرتی پەروەردەو خوێندنی باڵاو ، وە هۆشیاركردنەوەی خێزان لەڕێگەی دەستەو ڕێكخراو و ڕاگەیاندن كە وەزارەتی ڕۆشبیریش ئەبێ ڕۆڵێكی كاریگەری هەبێت چونكە ڕۆشنبیر كردنی تاك گرنگی یەكی زۆر زۆری هەیە بۆ بنیات نانی كۆمەڵگا ی تەندروست ، وەهەمووكات كۆمەڵگاێ ڕۆشنبیرو تەندروست و دەروون ئارام باشتر كاردەكەن و بیر دەكەنەوە زۆر سەرقاڵی چاولێكەری و گیروگرفت و كێشەی كۆمەڵایەتی نابن. ،دابین كردنی هەلی كاربۆ گەنجان و نەهێشتنی جیاوازی چینایەتی لە و شتە سەرەكیانەن كۆمەڵگا تەندروست دەكەن ، لە كۆی هەموو ئەوانە تێ دەگەین كەس نی یە ڕۆڵی نەبێت لە دروست كردنی تاكی كۆمەڵگایەكی تەندروست هەریەك و بەپێ ی بەرپرسیارەتی خۆی ، بۆیە گەر هەموو پێكەوە بەدڵسۆزی كارەكانمان بكەین دەتوانین شتی مەزن بەدەست بهێنین داهاتووی ووڵات و مرۆڤایەتی زۆر گرنگە سەرچاوەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ كۆمەڵگایەكی پێگەیشتوو تێگەیشتوو تەندروست.