
خەبات _ ئاشتی شەھباز
پەتای تای خوێن بەربوون وەک ھەمیشە ساڵانە بوونی ھەیە و بەتایبەتی لە عێراق, بە پێی ئامارەکانی رێکخراوی تەندروستی جیھانی تا ئێستا لە ناوەڕاست و باشوری عێراق ١٧٠ بەسەرەوە تۆمارکراوە جگە لە حاڵەتی گیان لەدەستدان , بە فەرمی لە ھەولێر دوای گیان لەدەستدانی دوو ھاوڵاتی بە ھۆی تووشبوون بە تای خوێن بەربوون ئێستا حاڵەتی سێیەم کەوا گومانی لێدەکرێت بەھۆی نیشانەی ھاوشێوەیە و خزمایەتی لەگەڵ ئەو دوو حاڵەتی پێشوو گیانیان لەدەستدا ھەیە لە ژێر چاودێریدایە , بەرێوەبەری گشتی تەندروستی لە ھەولێر ڕایگەیاندن بۆ پشتڕاستکردنەوەی تا ئێستا ئەنجامی کۆتایی پشکنینەکانی ئەو حاڵەتە نەگەڕاوەتەوە( پشکنینەکان ڕەوانەی بەغدا دەکرێن) چونکە دوو تا سێ رۆژ دەخاێنێت و ھەموو ساڵ ئەو نەخۆشییە ھەیە . بەڵام ئەوەی جێگای پرس و مەترسییە ئەمساڵ بە خێرایی ھات و بڵاوبوویەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای تای خوێن بەربوون چەند رێنماییەک لەلایەن وەزارەتی تەندروستی دەرخستراوە, ئەویش دوو لایەنەیە و پەیوەندی بە وەزارەتی کشتوکاڵ بەشی ڤێتەرنەرییەوە ھەیە, ئەو نەخۆشییە بەھۆی گواستنەوەی لە ئاژەڵەوە بۆ ئاژەڵ و دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ بە بەرکەوتن لەگەڵ ئاژەڵی نەخۆش و لە رێگای سەربڕین لەلایەن قەسابەکان و ھەروەھا لە لای گۆشتفرۆشانیش , ئەوەی جێگەی مەترسییە سەربڕینی ئاژەڵە لەلایەن ئەو قەساب و گۆشتفرۆشانەوە دوور لە پشکنینی پزیشکی تایبەت لە لاکۆڵانەکان دەچێتە ماڵان , دکتۆر دڵۆڤان محەمەد بەرێوەبەری گشتی لە تەندروستی ھەولێر بەو شێوەیە باسی لێکردو ئاماژەی بەو تیمی چاودێری پاراستنی تەندروستی کە ھەماھەنگە لە گەڵ قایمقامیەت لە بازاڕ ھەن و رێنماییەکانیش دەگەێینە قەساب و گۆشتفرۆشان بەو حاڵەت و مەترسییانە و ھەروەھا سەربڕخانەکان لە ژێر چاودێری تەندروستییدایە .