سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بۆ کۆچی دوایی قەشە فرانسیس جوبرائیل شێر، سەرەخۆشی لە سەرۆکایەتی کەنیسەی کلدانی و مەتڕانی ئیبارشیەی هەولێر و خوشک و برا کریستیانەکانی شەقڵاوە دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی ناسراوی کلدانی شاری شەقڵاوە خوالێخۆشبوو قەشە فرانسیس جوبرائیل شێر-م پێگەیشت. پرسە و سەرەخۆشی لە سەرۆکایەتی کەنیسەی کلدانی و مەتڕانی ئیبارشیەی هەولێر و بنەماڵە بەڕێزەکەی و کەسوکار و ئاشنایانی و خوشک و برایانی کریستیانی شەقڵاوە دەکەم و هاوخەمیانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشتی شادبکات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان