ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە دووری دەزانێت رۆژی سێشەممەی داهاتوو پەرلەمان بۆ پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجە کۆببێتەوە و ئاماژە بەوە دەدات، تا کێشەکانی بودجە لەگەڵ هەرێمی کوردستان چارەسەر نەکرێن، زەحمەتە کۆبوونەوەکە بکرێت.
مستهفا كهرعاوی، ئەندامی لیژنهی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاماژهی بهوهشكردووه، كارهكانی لیژنهی دارایی راگیراون و هێشتا رێككهوتن لهسهر دهستپێكردنهوهی كارهكانیان نهكراوه، بۆیه پێناچێت رۆژی سێشهممه دانیشتنی پهرلهمان بهڕێوهبچێت.
بهگوتهی كهرعاوی پهسهندكردنی بودجه پێویستی به بڕیاری سیاسییه و هێشتا كاروبارهكانی لیژنهی داراییش تهواو نهبوونە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق هیواشی خواست كارهكانی لیژنهكهیان بۆ تهواوكردنی پڕۆژهیاسای بودجه دەستپێبکەنەوە بۆ ئهوهی پڕۆژهیاساكه بخرێته دهنگدانهوه.
رۆژی شەممە 27ـی ئایاری 2023، شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق نووسراوێکی ئاراستەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کرد و تێیدا ئاماژەی بەوەکردبوو، بەگوێرەی ماددەی 73 لە پەیڕەوی ناوخۆیی پەرلەمانی عێراق کە ژمارەی ئەندامانی لیژنەکانی دیاریکردووە کە نابێت لە 21 ئەندام زیاتر بێت و دەسەڵاتی بە سەرۆکایەتی پەرلەمانداوە کە هەمواری ژمارەی ئەندامانی لیژنەکان بکات بە مەرجێک لە دوو ئەندام زیاتر نەبێت، کەچی لە کۆبوونەوەکاندا دەرکەتووە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە 24 ئەندام پێکهاتووە.
هەر لە نووسراوەکەدا، شاخەوان عەبدوڵڵا کارەکانی لیژنەی دارایی هەڵپەسارد تا ئەو کاتەی پێداچوونەوە بە پەیکەری پێکهێنانی لیژنەکە دەکرێت و ژمارەی ئەندامانی لیژنەکە بۆ 23 ئەندام لەبری 24 ئەندام رێکدەخرێتەوە.