یانەی ڕیال مەدرید ڕایگەیاند، فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانە ئیسپانییەکە لە بارەگای سەرەکی یانەکەدا لەگەڵ یاریزانە بەڕازیلییەکەی ڤینیسیۆس جونیۆر کۆبووەتەوە، بۆ ئەوەی پێرێز پشتگیری و هاوسۆزی خۆی بۆ ئەو یاریزانە بەڕازیلییە دەرببڕێت، ئەو هەنگاوانەی بۆ ئاشکراکرد کە یانەی ڕیال دەیگرێتەبەر بۆ بەرگریکردن لێی، و بۆ پشتڕاستکردنەوەی پێگەی یانەکە لە بەرامبەر ئەم ڕەفتارانەدا کە تەنها ئاماژەن بۆ ڕق و کینە.
ڤینیسیۆس لە دوایین یاری تیپەکەی بەرامبەر ڤالێنسیا دروشمی ڕەگەزپەرستانەی لێکەوتبووەوە، جەماوەر درووشمی ناشرینیان بەرووی ڤینی گوتەوە.