خەبات: سەید فاتیح بەرزنجی:- بەئامادەبوونی بەڕێزان (ئەلەین بێرێست) سەرۆکی سویسڕای کۆنفیدڕاڵی و (تێدرۆس ئەدهانۆم) سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO و بەڕێز (د. سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی و شاندی یاوەری و وەزیرانی تەندروستی وڵاتان و باڵوێزان و نوێنەرانی بەردەوامی وڵاتان لە نەتەوە یەکگرتووەکان و بەرپرسانی باڵای WHO لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان UN/ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، مەڕاسیمی 75 ەمین ساڵیادی دامەزرندنی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO لەشاری جنێف بەڕێوەچوو.