سه‌ره‌تا هه‌مه‌ڕه‌نگ چاپكراوی نوێ..بارزانی د ناڤبەرا كۆمكوژیێ و سەركێشانا تێكۆشینێ دا

چاپكراوی نوێ..بارزانی د ناڤبەرا كۆمكوژیێ و سەركێشانا تێكۆشینێ دا

399

لەم ڕۆژانە كتێبی (بارزانی د ناڤبەرا كۆمكوژیێ و سەركێشانا تێكۆشینێ دا) بە هەردوو زمانی كوردی و عەرەبی، بە قەبارەی گەورە و دیزاینێكی جوانەوە، لە نووسینی پرۆفیسۆر محەمەد ئیحسان، كەوتە بەر دیدی خوێنەران، ناوەرۆكی كتێبەكە لەم بابەتانە پێكهاتووە:” پێشكێشكردن بە قەڵەمی معد فیاض رۆژنامەڤان لە ڕؤژنامەی (الشرق الاوسط)ی لەندەنی، پێشەكی بە قەڵەمی نووسەر د. محەمەد ئیحسان، بارزانی د ناڤبەرا كۆمكوژیێ و سەركێشیا تێكۆشینێدا، ڕۆڵی بارزانییان د بزاڤا نیشتمانییا كوردیدا، سیمبۆلییا بارزانییان د بزاڤا نیشتمانییا كوردیدا، پالدەرێت ئارمانجگرتنێ، كۆمكوژییا بارزانییان، بەلگەنامە ژ ڕێڤەبەرێت بەعسیان دەربارەی كۆمكوژیا بارزانییان، ئەلبۆما قووناغێت گەریان و ڤەكۆلینا ل دۆر تەرمێت بارزانییان، نەخشەیێت ڕۆنكرنێ، دامەزراندنا دادگەهێ و قەرقۆدێ وێ یێ ڕێكخستنێ، دادگەها گونتهبارییا عێراقێ یا بلند (دادگەهـ)، بریارێت دادگەها بلند یا تایبەت ب تاوانێت (صدام حسین)ی دەربارەی دۆزا بارزانییان، كورتییا ڕوینیشتنێت دادگەهێ، گونەهبارێت سەرەكی و پشكدار د دۆزا كۆمكوژییا بارزانییاندا، ڕێكەڤتنا قەدەكرنا كۆمكوژیێ و سزایێ ل سەر، دویماهی، بەرهەڤیكومبوونا ب جهئینانال فەرمانا ل سێدارەدانێ، ژێدەر، پێرستا وێنەیان، پێرستا نەخشەیان”.

ئەم كتێبە، زانیاری زۆری تێدایە، نووسەر كە خۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ تیمێكی هاوكاری، لە كاتێكی زۆر نالەباری عێراقدا، سەردانی خوارووی عێراقی كردووە، بۆ گەڕان بەدوای گۆڕە بە كۆمەڵەكانی بارزانییەكان، كە چەند گۆڕێك دۆزرانەوە و هێنرانەوە كوردستان. لە ناو گۆڕەكاندا زۆر كەلوپەلی قوربانییان وەك جلوبەرگ و سەعاتی دەست و پێڵاو دۆزراونەتەوە، وێنەیان لە كتێبەكە داندراوە.

لەگەڵ دۆزینەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان، نووسەری كتێب، ژمارەیەك بەڵگەنامەی حكوومەتی بەعسی دەستكەوتووە، كە بەڵگەی گرنگ و حاشا هەڵنەگرن، لەسەر ئەنجامدانی تاوانی بەكۆمەڵكوشتنی بارزانییان، لەم كتێبەدا ژمارەیەكی زۆر بەڵگەنامە داندراوە، هەروەها چەند نەخشەیەكی گرنگ تایبەت بە ناوەرۆكی بابەتەكە هەن، وەك ڕاگواستن و ناوچەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان لە خوارووی عێراقدا.

یەكێك لەو كارە مەیدانییەی نووسەری كتێب، دیتنی ئەو كەسانەیە كە ئاگاداری كارەساتەكە بوون، وەك پاسەوان و موختار، قایمقامی نوگرە سەلمان لە كاتی كۆمەڵكوژی، شۆفێری تانكەر كە ئاوی بۆ دەست بەسەرکراوان بردووە پێش قڕكردنیان، كۆمەڵێك لە دانیشتوان و شوانەكانی ناوچەكە لەكاتی قڕكردنەكەدا.

تیمی پشكنین بەسەرپەرشتی پرۆفیسۆر د. محەمەد ئیحسان، لە كاتێكدا ئەركی دۆزینەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان و هێنانەوەی روفاتەكانیان دا، كە مەترسیی زۆر لەسەر ژیانیان هەبووە، بە جۆرێك كە شەوانە خۆیان پاسەوانییان كردووە.

ئەم كتێبە، سەرچاوەیەكی گرنگە بۆ ئەوانەی لەبارەی مێژووی هاوچەرخی كورد و دڕندەیی ڕژێمی بەعس دەرهەق بە كورد دەنووسن، لەوەش گرنگتر، نووسەر كارێكی باشی كردووە، كە كتێبەكەی لە هەمان كاتدا بە عەرەبیش بڵاو كردۆتەوە، بەمەش كتێبخانەی كوردی، بە كتێبێكی پڕ لە زانیاری و بەڵگەنامەی گرنگەوە دەوڵەمەند دەبێت.

شایانی باسە، نووسەری كتێب پرۆفیسۆر د. محەمەد ئیحسان ئەكادیمیست و كەسایەتییەكی سیاسی و ئیداریی ناسراوە، دوو بەكالۆریۆس و ماستەرێك و دوو دکتۆرای هەیە، لە 2001 تا 2015 لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان وەزیر بووە، سەرۆکی زانكۆی هەولێری نێودەوڵەتی بووە، لە 2014 تا ئێستا لێكۆڵەرو مامۆستای زانكۆی لەندەنە، هەروەها زانكۆی ئەكسیتە لە بریتانیا و زانكۆی (السلام) لە كۆستاریكا و زانكۆی كۆرا لە كۆریای باشوور، دەست خۆشی لە نووسەر دەكەین، بە هیوای بەرهەمی زیاتر، خەرمان بەرەكەت.