٭ فازل میرانی
کۆمەڵگا کۆنترە، کۆڵەکەی دەوڵەتە و بەزۆری حکومەت لە کۆمەڵگاوە هاتووە و لە حاڵەتێکدا حکومەت نامۆ دەبێت بۆ کۆمەڵگا، کە خودی کۆمەڵگەکە داگیرکرابێت.
لەوە دەچێت، کە مێشکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێی وابێت، کە هەڵگرتنی هەموو ئەم دەسەڵاتانە لە چوارچێوەی تاکە ئاڕاستەیەکی هاوبەشی پێویست بە حوکمڕانی یان لە حاڵەتی حوکمڕانی تاکلایەنانەدا، گرنگترین بەش دەگرێتەوە، کە کۆمەڵگەیە، کۆمەڵگەش ئەو کۆمەڵە مرۆییانەن، کە پێکهاتە و کلتوورەکانیان هەیە.
لە مێژووی ناوچەکەماندا، وڵاتگەلێک لەناوچوونە و نەخشەکانیان گۆڕاوە، وڵاتە ئایینییەکان بە ڕەوایەتی ئاڵاکەیان، دەوڵەتە نەتەوەییەکان و وڵاتانی فراوانخواز، جا ئایینی بن یان نا ئایینی، بەڵام دەسەڵاتەکەیان لەناویشچوبێت هێشتا کۆمەڵگاکە هی خۆیانە، لەمەشدا مەبەستم ئەو وڵاتانەیە، کە بەم وتەیە بانگەشە دەکات، فڵانە کەس گوتی کەواتە دەوڵەتەکە گوتویەتی.
گرنگترین گرێبەست بۆ دەوڵەت بریتییە لە گرێبەستی کۆمەڵایەتی و گرێبەستی هاوڵاتیبوون و ئەم گرێبەستە گرنگە مانای هەرزانی یان کەمبوونی هەموو گرێبەستە یاسایی و ئەخلاقییەکانی دیکە نییە، کە بەرژەوەندییەکانی نێوان هەموو لایەنەکانی دەوڵەت یان لە نێوان ئەوان و هاوتاکانیان لە وڵاتان و ڕێکخراوەکان و بازاڕەکان و سەرچاوەکان بەڕێوە دەبەن، بەڵام نەبوونی توخمی مرۆڤ لە هاوکێشەکە یان بوونی ناتەواوی دەوڵەت بەهۆی دەسەڵاتی ئەندامەکانی دەوڵەتەکە دەگۆڕێت بۆ پێکهێنان و ناوەڕۆکی نزیکترین کۆمپانیای تایبەتی.
هەموو حکومەتێک لە هەر بەشێکی زەوی یان مێژوودا بە شێوەیەکی بەهێز و زیرەکانە کار دەکات بۆ پەرەپێدانی گرێبەستی کۆمەڵایەتی لەگەڵ ناوەڕۆکێک، کە بەدوای دادپەروەریدا دەگەڕێت و کاریگەرییەکەی دەمێنێتەوە، ئەگەر ڕۆژانی حوکمڕانییەکەی کورت بێت و هەر حکومەتێک زیان بەم گرێبەستە بگەیەنێت، ئەوا کاریگەرییەکانی زیانەکەی دەمێنێتەوە، ئەگەر ماوەیەکی درێژ تێپەڕیبێت ئەو کاتە زیانەکە کەمتر دەبێتت یان هەر نامێنێت.
گەورەترین هەڵە ئەو هەڵسوکەوتەیە، کە دەوڵەت لەناودەبات، واتە کۆمەڵگا، کاتێک دەسەڵات و لەژێر هەر ناونیشانێک ئایدۆلۆژیای خۆی بەزۆر بەسەر کۆمەڵگادا سەپاندووە.
سەیری مێژووی ئەو کەسانە بکە، کە لە دەسەڵات لادراون، جا لەلایەن خەڵکی خۆیانەوە بوبێت یان لە لایەن وڵاتان و خواست و ویستی وڵاتانی دیکەوە بووبێت، دەبینیت، کە کەموکوڕییەکە کاتێک ڕوویداوە، کە یەکەم جار واژوی لەسەر گرێبەستی کۆمەڵایەتی کردووە.
٭ بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان.
لە عەرەبیەوە: شوان سەرابی