ئامانج ڕەحیم، سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە نووسراوی ژمارە ٢١٨٨٩ لە ١٦/ ٥/ ٢٠٢٣ هەمواری ماددەی ١٢ ی پرۆژەیاسای بودجەی عێراقی نارد بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەمڕۆ گەیشتە لیژنەی دارایی بۆ لابردنی کۆتوبەندەکانی سەر شایستەی دارایی مانگانەی هەرێمی کوردستان.
گۆڕانکارییەکانیش لە پرۆژەیاسای بودجە کە لە کۆبوونەوەی ٢/٥/٢٠٢٣ پەسەند کراون، بریتین لە:
١) لە بڕگەی دووەمی ماددەی ١٢ ئەم دەستەواژەیەیان لا بردووە: تحدد حصة اقليم كوردستان…( بما لا يزيد عن النسبة ذاتها (١٢،٦٧٪) من الايرادات النفطية وحصة الخزينة من ايرادات المنافذ الحدودية..) کە ئەم دەستەواژەیە هیچ نرخێکی بۆ ژمارەکانی هەرێمی کوردستان لەناو خشتەکانی بودجەکەدا نەدەهێشتەوە .
٢) لە بڕگەی دووەمی ماددەی ١٤شدا بڕیاریان داوە نەفەقات و داهاتی هەرێمی کوردستان لە ضمنی حساباتی دەوڵەتی عێراقی ئیعتماد بکرێت لە ضمنی کۆی انفاقی فیعلی عێراق کە تا ٢٠٢٢ ئعتمادیان نەدەکرد.