ده‌نگدان بۆ گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆمار و په‌رله‌مانی و توركیا لە هه‌ولێر دەستی پێ کرد
ئەمڕۆ شەممە20ی5ی2023، لە کونسوڵخانەی گشتیی تورکیا له هه‌ولێر، پرۆسەی دەنگدان بۆ گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرکۆماری تورکیا دەستی پێ کرد.
پەیامنێری (باس‌نیوز) ڕایدەگەیەنێت، لە کاتژمێر هەشتی بەیانی ئەمڕۆوە پرۆسەی دەنگدان دەستی پێ کردووە و ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.
لەبارەی ژمارەی دەنگدەرانیشه‌وه رای گه‌یاند: “لە هەرێمی کوردستان 3834 کەس كه خه‌وه‌نی ره‌گه‌زنامه‌ی وڵاتی توركیان، مافی دەنگدانیان هەیە و ده‌توانن ده‌نگ بده‌ن.
پێشتریش، لە خولی یەکەمی هه‌ڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار و پەرلەمانی توركیا 1125 کەس له هه‌ولێر دەنگیان دا بوو، بەپێ زانیاریەکان، ئاک‌پارتی و ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان، زۆرترین دەنگەکانیان بە دەست هێنا بوو.