سەلام عەبدوڵڵا
دوێنێ، دوای نزیكه‌ی شه‌ش مانگ، بۆ یه‌كه‌مجار تیمی وه‌زاری برایانی یه‌كێتی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كرد و زۆر مه‌سه‌له‌ی گرنگ تاوتوێ كرا و له‌سه‌ر كۆی ناكۆكییه‌كان وتوێژكرا و ڕێككاری به‌جێ ده‌ستنیشانكرا بۆ كاری پێكه‌وه‌یی كه خزمه‌ت به سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی دانیشتووانی هه‌رێم، بێ جیاوازی بیروڕای سیاسی و ئایینی بكات و خۆشگوزه‌رانی بۆ هه‌مووان دابین بكات.
سه‌رۆك وه‌زیران سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی نه‌وت و ڕێككه‌وتنی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا روونكرده‌وه و پابه‌ندبوونی هه‌رێم به ڕێككه‌وتنه‌كه‌وه كرد، كه هه‌موو داواكانی حكوومه‌تی فیدراڵی جێبه‌جێ كردووه و ئێستا ئیدی هه‌رێم چاوه‌ڕوانی ئه‌وانه له به‌غدا كه بڕگه‌كانی ڕێككه‌وتنه‌كه وه‌ك خۆی بخه‌نه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌تایبه‌تی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له رێگه‌ی توركیاوه كه ئێستا هیچ پاساوێكی به‌جێ بۆ دواخستنی نه‌ماوه.
خاڵی گرنگ كه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باسكرا، ئه‌وه‌یه كه پێویسته له ڕێگه‌ی به‌ناوه‌ندیكردنی داهات له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێم به داهاتی خاڵه سنوورییه‌كان و باج و ڕسوماتی ناوه‌خۆوه، مووچه و پێداویستییه‌كانی شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێم به‌پێی ژماره‌ی دانیشتووان دابین بكرێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش خودی سه‌رۆكوه‌زیران و جێگره‌كه‌ی سه‌رپشك كران بۆ دانانی میكانیزمی پێویست بۆ پشتیوانی وه‌زاره‌ته‌كان و لایه‌نه ڕاسپێردراوه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیارانه، سه‌باره‌ت به كێشه ئه‌منییه‌كانیش، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كرایه‌وه كه ئه‌و دۆسییانه دوور له ده‌ستتێوه‌ردانی سیاسی چاره‌سه‌ر بكرێن، بڕیاری كۆتایی بدرێته ده‌ست یاسا و ڕێككاری یاسایی بگیرێته‌به‌ر.
له ڕاستیدا ناكۆكییه‌كانی ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی پێشوو كارێكی زۆر نێگه‌تیڤی خستبووه سه‌ر بازاڕ و ده‌روونی هاووڵاتیان به ڕاده‌یه‌ك كه زۆربه‌ی دانیشتووان ئه‌و ناكۆكییه‌یان به مه‌ترسییه‌كی گه‌وره بۆ سه‌ر خودی هه‌رێم و قه‌واره‌كه‌ی پێناسه ده‌كرد، خۆشبه‌ختانه هه‌ست و هۆشی نیشتمانپه‌روه‌ریی لایه‌نه‌كان ئه‌و مه‌ترسییه‌یان ڕه‌وانده‌وه و هه‌ڵوێستی دۆستانی هه‌رێم دۆزه‌كه‌شی به‌رز نرخاند كه ڕۆڵی به‌رچاویان هه‌بوو له‌م دۆخه هه‌ستیار و ناسكه‌دا.
به یه كگرتوویی و پێكه‌وه، به‌هێز و خاوه‌ن ده‌ستكه‌وت ده‌بین و ده‌روونی هاووڵاتیانیش ئاسووده ده‌كه‌ین.