ئا-ژیلا تەیفوور:
سایبەری لە ڕابردوودا ئامانجی ئاشکراکردنی پلانی سیاسی وڵاتان، هاک و باندی بانکی نێودەوڵەتی و بانکە ئەهلییەکان بوو، ئاشکراکردنی نهێنی سەرکردەکان و پلانی سەربازی یا ئاشکراکردنی ئەو باند و تیم و گرووپ و رێکخراو و قاچاخ و بازرگانییەی بەجەستە و مرۆڤەوە دەکرێن.
کاری سەرەکی ئێستای سایبێستەکان کارکردنە لەسەر تێکدانی دەروون سایکۆلۆژیای تاک لە ڕووی ناخ و هەڵسکەوت و مامەڵەو کارو کرداری ڕۆژانەیان، كەواتە با بزانین هێرشی سایبەری چییە ؟ هێرشی سایبەری بریتییە لە هێرشێکی ئەلیکترۆنی بۆ سەر ئامێری ئەلیکترۆنی هەم بە شێوازێکی فیزیکی و دیجیتاڵی بۆ بەمەستی گەیشتن بە چەند ئامانجێکی دیاریکراو ئەنجام دەدرێت، هەمیش ئامەنجەکانی دیاریکردنی شوێن و دزەکردنی زانیاری تایبەت و تاکەکەسی و کارکردنە لەسەر تاك. سایبەریستەکان واتە تیمی سایبەری.
جۆرەکانی هێرشی سایبەری چین؟
یەکەم: ناردنی مالوەریر هێرشێکی دیجیتاڵییە، لەڕێگەی ناردنی ڤایرۆس و لینک بۆ کەسی ئامانج پێکراو دەنێردرێت.
دووەم:usb دڕایڤە کە لەکاتی کۆنێکتکردنی دوو ئامێر دەگوازرێتەوە واتە فیزیکە (لەڕێگەی کێبل و میمۆری و فلاشات، چەند جۆرێکی باوی سایبەر كە لە ئێستادا بوونی لە کورستان هەیەو جێی مەترسییە وەکوو:
زیادکردنی لایک و فۆڵۆو
زیادکردنی لایک و فۆڵۆو: بریتییە لە فێڵێکی هێرشبەر بۆ زیادکردنی لایک و فۆڵۆو بۆ هەریەکە لە پلاتفۆرمەکانی تیک تۆک یا ئەنیستگرام، هێرشبەر هەڵدەستێت بە دروستکردنی وێب سایتێک کە تیایدا بینەر و لایک و فۆڵۆوەری ساختە دەفرۆشێتەوە و پێویستی بە تۆماربوونی هەژمارەکەی تۆیە لەم ڕێگەیەوە داتاو زانیاریەکانی مۆبایلەكەت دزە پێ دەکات. چەند جۆرێکی تری هێرش هەن دەکرێت قوربانی زۆری لێبکەوێتەوە، بەڵام هەستی پێ نەکەین.
1-سکام : بریتییە لە ناردنی پەڕەیەکی ساختە بە شێوەی ئیمەیڵ یانیش مێسنجەر زیاتر جەخت لەسەر لەدەستدانی هەژمارە ( حیساب ، ئەکاونت ) دەکاتەوە یانیش بەدەستهێنانی پارە.
2-کۆدی گەڕاندنەوەی وشەی نهێنی ( پاسوۆرد ) : بریتییە لە فێڵێک هێرشبەران بەکاریدەهێنن بۆ نوێکردنەوەی پاسۆوردی کەسی بە ئامانجگیراو بە شێوەیەک پەیوەندییەک دەکەن بۆ کەسی قوربانی دەڵێن: تۆ بوویتە براوەی ١٠٠٠ دۆلار تکایە ئەم کۆدەی گەڕاوەتەوە بۆت بینێرەوە بۆمان تاوەکوو پارەکەت بۆ بنێرین.
هەریەک لە سکام ، گەڕانەوەی پاسۆرد، داواکردنی یارمەتی و ئیمێل جۆرێکی دیکەن لەهێرشی سایبەر.
کوردستان و سایبەری: بەهۆکاری نەبوونی هۆشیاری و پەروەردەی ئەلیکترۆنی هەرەشەو هێرشی ئەلیکترۆنی بەڕێژیەکی بەرچاو بەرامبەر بە ئافرەتان و کەسانی خاوەن کەسایەتی ئەنجام دەدرێت.
بەهۆی نەبوونی کەسی دیارو دۆزینەوەی سایبێرستەکان هێرشی ئەلیکترۆنی کاریگەری خراپی لەسەر لایەنی دەروون و ژیان و مامەڵەو هەڵسکەوت بەکارهێنەری پلاتفۆرمەکان هەیە . کەسانی سابیریست بێ ویژدانە بێ گوێدانە کلتور و یاسا و لایە سایکۆلۆژی کەسەکان بەردەوامن پەرە پێدان لە چۆنیەنتی ئاسانکردنی هێرشکردنە تایبەت بۆ ئافرەتان.
بۆ خۆپاراستن لە هێرشەکانی سایبەری پێویستە بەکارهێنەری هەریەک لە پلاتفۆرمەکان زانیاری تەواوی ئەلیکترۆنی دەربارەی خۆپارێزی کەسی کۆنێکت پێوەکراو هەبێت. ئەو ڕێگایانەی سایبێرستەکان بەکاری ئەهێنن بەمەستی کاریگەری جێهێشتن لەسەر بەرامبەر: هاڵۆ ئیفێکێت: دانانی ماسک واتە لەڕێگەی نواندنی کەسایەتیە دراماتیەکیەکان. متمانە:کەسێک پەیوەندی و متمانە دروست دەکات لەماوەیەکی درێژ دواتر ئامانجی ویستراو ئەپێکێت. هەست و سۆز: زۆرینەی کچانی شەرقی و کەسایەتیە سیاسەتمەدارەکان قوربانی ئەم ڕێگایەن. کەسانی نەرێنی:ئەم جۆرە کەسانە زۆر بەئاسانی ئەکەونە بەر هێرشی سایبەرستەکان، بەبەراورد کەسانی خاوەن متمانەو ئەرێنی . هەریەکە لە( ئیهمالی خودی، گرنگیپێدان بەبەرامبەر، یارمەتی و چاکەخوازی، ناوبانگی لایەنگری زۆر) هۆکارن تاکو بکەونەبەر هێرشی سایبەرستەکان.
هۆشیاری و زانیاری دەربارەی سایبەر سکوێرتی بریتییە لە بەکارهێنەرەکان لە هەر ساتێکدا بەکارهێنەر دەتوانێت سیستەمێکی پارێزگاری تێکبشکێنێت بە پشتگوێخستن و شکاندنی یاساکانی سایبەرسکیوریتی ئەو سیستەمە. فێرکردنی بەکارهێنەر بۆ ئەوەی لینکی گوومانلێکراو نەکاتەوە و شتی نەناسراوە بەکارنەهێنن. سایبەر سکیۆریتی بریتیە لە ڕێگەکانی پارێزگاریکردن پلاتفۆرمەکان و ئامێرەکانی گەیاندن و کۆمپیوتەر، سێرڤەر، مۆبایل، ڕاژە(نێتۆڕک)، هەرجۆرە داتا و ئامێر و سیستەمێکی ئەلیکترۆنی. هەروەها پێشی دەوترێت پارێزگاری تەکنەلۆژیای زانیاری، چەمکەکە بە چەند واتایەکی جیاواز بەکاردێت لە بزنسەوە بۆ هەژمارکردن، دەتوانین بیکەین بەچەند جۆرێکەوە.
سکیوریتی نێتۆڕک
سکیوریتی نێتۆڕک: بریتیە لە بەهێزکردنی پارێزگاری نێتۆڕکەکان بۆ هەڕەشە دەرەکییەکان، یا ڤایرۆسێکی دیاریکراو بێت. قەبارەی مەترسییەکانی سایبەرسکیۆریتی جیهانی بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە بەڕێژەیەکی بەرچاو و مەترسیدار و ڕۆژبەرۆژ بڵاوکردنەوە و هاککردنی داتا لەلایەن تاوانبارە سایبەرستەکان زیاتر دەبێت، تەنیا لەساڵی ٢٠٢٠دا تێکڕای زیانی بڵاوکردنەوە و هاککردنی داتا بۆ هەر ڕووداوێک ٣.٨٦ ملیۆن دۆلار بووە لە جیهاندا و لە ئەمریکا ٨.٦٤ ملیۆن دۆلار بووە, ئەم تێچووانە کۆمەڵێک شتی گرێتەوە وەک تێچووی چارەسەرکردن و دامەزراندنی ئامێر و سۆفتوێری نوێ، تێچووی کاتی لە ئیشکەوتن و لەدەستدان، سەرەڕای چەندان کەیسی خۆکوژی و تاوان هە زەنگی سایبەری